ژنانی دیلی داعش چەند جار قوربانین

0

نوچەنێت: ئاسۆشیتێدپرێس

نێردەی تایبەتی نەتەوەیەکگرتووەکان بۆبەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی سێسکی داعش لەناوچە شەڕلێدراوەکان دەڵێت، هیچ پشتیوانییەک لەو ژن و کچانە ناکرێت، کە لە لایەن داعشەوە دەستدرێژی سێکسییان کراوەتە سەر، ئەم ژنانە بە ناچار وەک کۆیلەی سێکسی داعش لەبەرەکانی شەڕ بەکارهاتوون، بەگوتەی ئەم بەرپرسەی نەتەوەیەکگرتووەکان، پاشـاوەکانی ئەم ژنانە وەک کۆمەڵێک تەرمی زیندوو دێنە بەرچاو، کە دوو جار قوربانین.

پرامیلا پاتن، نێردەی تایبەتی نەتەوەیەکگرتووەکان بۆ کاروباری توندوتیژی و دەسترێژی سێکسی، دەشڵێت “پاشماوەکان و ئەو کەسانەی، کە لە ژێردەستی داعش گیانی خۆیان دەرباز کردووە، لە چەند کەمپێک زیندانی کراون، ئەوان لە دوو رووەوە قوربانین. یەکەم، قوربانی توندوتیژی سێکسی چەکدارانی داعشن. دووەم، لە لایەن ئەم رێکخراوەوە وەک کۆیلەی سێکسی بەکارهاتوون، ئێستاش بە بوونی پەیوەندی و هاوکاری لە گەڵ داعش تۆمەتبار دەکرێن و نیگەرانی ئەوەن، کە لە ژێر ناوی پەیوەندی بە داعش و تۆمەتی هاوکاری لە گەڵ ئەم رێکخراوە، بۆ جارێکی دیکەش سزا بدڕین.

ژمارەیەک لەم قوربانیانە، نیگەرانی دەستگیر کراونن، ئەوان بە گشتی و بە تایبەتی لە لایەن باوک و دایک و بنەماڵەکانیانەوە سەرکۆنە دەکرێن و سنووردار کراون. ئەوان نەک تەنها لە کەمپەکان نایەنە دەرەوە، بەڵکو تەنانەت لە کەمترین پشتیوانی مەعنەوی و روحی بێبەرین و بێ بەشکراون و بە گوێرەی پێویست ئاوڕیان لێ نادرێتەوە.

پاتن، کە رۆژی ٢٦ی فێبریوەری تا ٥ی مارس لە عێراق مایەوە، دەشڵێت “ژمارەیەکی بەرچاو لە ژنانە، کە ئاوارە بوونە، نیگەرانی گەڕانەوەی خۆیانن و دەترسن، کە بکەونە بەر تۆڵە و سزا”.

پاتن وەک بۆ خۆی دەڵێت، لە گەڵ تێکڕای رێبەرانی ئایینی، دیدار و گفتوگۆی هەبووە. پاتن دەڵێت “رێبەرانی ئایینی بۆیان دەڵێن سۆز و هاودەردی زۆریان بۆ ئەو ژنانە بووە، کە لە ناوچەکانی ژێر دەسەڵاتی داعش گەڕاونەتەوە. بە گوتەی ئەم کەسایەتەی ئایینیانە، ژنانی تورکمان لە لایەن کۆمەڵگای خۆیانەوە دووردەخرێنەوە و ناچارن گۆشەگیری هەڵبژێرن. ژنانی ئێزیدیش، کە لە مێژە کراونەتە ئامانجی ئازار و ئەزیەت. ئەوان زۆرتر دەخوازن خاکی عێراق بەرو وڵاتانی دیکەی جێبهێڵن”.

داعش، کە لە جونی ٢٠١٤ کۆنتڕۆڵی موسڵ، دووەمین شاری گەورەی عێراقی بە دەستەوە گرت، ئەزموونێکی ناوخۆی بۆئەم شارە و خەڵکی ناوچەکانی دیکە بەجێهێشت. بە گوتەی پاتن، ئەم داگیرکارییە لە زۆر رووەوە بە سەر خەڵک و دانیشتوانی شارەکە شوێندانەر بووە، بە تایبەت، کە پاتن ئاماژە بە کاریگەری و شوێندانەری ئەم داگیرکاریە لە سەر ژنان و منداڵانی ناوچەکە دەدات.

نێردەی تایبەتی نەتەوەیەکگرتووەکان بۆ کاروباری توندوتیژی سێکسی، لە سەر زاری بەرپرسانی پارێزگای موسڵ دەگێڕێتەوە، کە ئەو ژنانەی لە لایەن ئەندامانی داعشەوە دەستدرێژییان کراوەتە سەر و دواتریش وەک کۆیلەی سێکسی بەکارهاتوون، ئێستا خاوەنی منداڵانی ناشەرعی داعشن. لە ئەنجامدا ناچاربوون چەند هەتیوخانەیەک بۆ هەزاران لەو منداڵانە بکەنەوە.

بە گوتەی پاتن، بەشێکی زۆری ئەم منداڵانە، سەر بە ژنانی تورکمان، ئێزیدی و شیعەن، پاتن داوا دەکات قورسایی ئەم خەمە و ئازارانە لە سەر شانی قوربانیان کەم بکرێتەوە و بکەرانیشی سزا بدرێن، ئەمە داوایەکە، کە پاتن ئاراستەی سەرۆکوەزیرانی عێراقی کردووە.

پاتن داوای بە بەرپرسانی حکومەتی عێراق کردووە، کە هەوڵی رزگارکردن و یان دۆزینەوەی ئەو ژنانە بدەن، کە دیل و بێ سەروشوێنن.

بە پێی ئامارێک، کە نێردەی نەتەوەیەکگرتووەکان دەیخاتەڕوو، ئێستاش ٣١٥٤ ژنی ئێزیدی  و ١٢٠٠ ژنی تورکمان بێ سەروشوێنن.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com