سەنتەری دیموکراسی بۆ مافەکانی مرۆڤ لەبارەی عەفرینەوە راگەیەندراوێک بڵاودەکاتەوە

0

نوچەنێت

سەنتەری دیموکراسی بۆ مافەکانی مرۆڤ لە کوردستان رایدەگەیەنێت، سوپای تورکیا و گروپە توندڕەوەکانی ئۆپۆزسیۆنی سوریا، شاری عەفرینیان گەمارۆ داوە.

لە رۆژی ٢٠-١-٢٠١٨، سوپای تورکیا بە هاوکاری سوپای ئازادی ئۆپۆزسیۆنی سوریا و بە بەکارھێنانی ھێزی ئاسمانی، لەژێر ناوی ئۆپەراسیۆنی (چلە زەیتوون)، ھێرشیان کردووەتە سەر کانتۆنی عەفرین لە رۆژئاوای کوردستان.

بەپێی راگەیەندراوێکی سەنتەری دیموکراسی بۆ مافەکانی مرۆڤ لە کوردستان، رۆژی یەکشەممە ١١-٣-٢٠١٨، (٥١مین رۆژی هێرشی سوپای تورکیا)، ٢٠ شەڕڤانی یەکینەکانی پاراستنی گەل (یەپەگە) گیانیان لەدەستداوە.

لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە، کە لە رۆژی ٥١مینی هێرشەکەدا، سوپای تورکیا لە شاری عەفرین لە رۆژئاوای کوردستان نزیک بووەتەوە و تەنیا یەک کیلۆمەتر لێیەوە دوورە. هەروەها یەپەگە رێگا بە هاوڵاتیان نادات لە شارەکە بچنە دەرەوە و ئەمەش “مەترسییەکانی روودانی کۆمەڵکوژی لە ئەگەری چوونە ناوەوەی گروپە چەکدارە توندڕەوەکان زیاد دەبێت”.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com