سکرتێری گشتی نەتەوەیەکگرتووەکان لە سەر عەفرین هاتەدەنگ

0

نوچەنێت: ئاژانسەکان
سکرتێری گشتی نەتەوەیەکگرتووەکان، لە کۆبوونەوەی ئەنجومەنی ئاسایش لەبارەی سوریا رایگەیاند، تووندوتیژییەکانی عەفرین پێشێلکردنی ئاگربەستە لە سوریا. دەشڵێت “هاوکاری مرۆییمان گەیاندووەتە عەفرین”.

ئەنتۆنیۆ گۆتێرێز، سکرتێری گشتی نەتەوەیەکگرتووەکان، دوای تێپەڕبوونی ١٥ رۆژ بەسەر بڕیارەکەی ئەنجومەنی ئاسایش بۆ ئاگربەست لە سوریا، گوتارێکی لە ئەنجومەنی ئاسایش پێشکەشکرد و رایگەیاند، ئاگربەست جێبەجێنەکراوە.

گۆتێرێز گوتیشی، پێویستە بڕیاری ٢٤٠١ی ئەنجومەنی ئاسایش جێبەجێبکرێت، کە هەموو لایەنەکان بە ئاگربەستەکەوە پابەند دەکات و گوتیشی “دەبێت رێگەیەک بدۆزرینەوە بۆ ئەوەی هاوکارییە مرۆییەکان بگەیێندرێنە سوریا”.

سکرتێری گشتی نەتەوەیەکگرتووەکان لەبارەی عەفرینەوە گوتی “هاوکاری مرۆییمان گەیاندووەتە عەفرین، تووندوتیژییەکانی ئەو ناوچەش پێشێلکردنی ئاگربەستە لە سوریا”

گوتێرێز سەبارەت بە دۆخی مرۆیی لە سوریا دەڵێت “روون و ئاشکرایە، کە دوورین لە گەیاندنی یارمەتی مرۆیی سەلامەتانە و بەردەوام، هەروەک چۆن بڕیاری ٢٤٠١ و بڕیارەکانی دیکەی ئەنجومەنی ئاسایش داوامانلێدەکەن. هەروەها بارودۆخی مرۆیی و بارودۆخی تایبەت بە مافەکانی مرۆڤیش بەرە بەرە زیاتر بێئومێدکەر دەبن. پێداویستییە تایبەتیەکانی ژنان بایەخێکی ئەوتۆیان پێنادرێت، لەوانەش گەیشتن بە شوێنی ئارام، خزمەتگوزاری تەندروستی و داوودەرمان و پێداویستی بۆ منداڵەکانیان”.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com