ئاماری کوژراوانی شەڕی ٧ ساڵەی سوریا بڵاو دەکرێتەوە

0

نوچەنێت-سویس ئینفۆ

روانگەی مافەکانی مرۆف لە سوریا دەڵێت، لە ماوەی ٧ ساڵی رابردوو، کە بە هۆی شەڕی سوریاوە گیانیان لە دەستداوە گەیشتە زیاتر لە ٣٥٠ هەزار کەس. 

بەشی عەرەبی پێگەی سویس ئینفۆ، لە سەر زاری رامی عەبدولڕەحمان، بەڕێوەبەری روانگەی مافەکانی مرۆڤی سوریا بڵاوی کردۆتەوە، لە دەستپێکی شەڕی ناوخۆی سوریا (١٥ی مارسی ٢٠١١) تاکوو ئێستا زیاتر لە ٣٥٠ هەزار کەس بە هۆی شەڕی سوریا گیانیان لە دەستداوە و لە کۆی قوربانیان، زیاتر لە ١٠٠ هەزار کەسیان لە خەڵکی مەدەنی و بێ تاوان پێکدین.

ئەم رێکخراوەی مافەکانی مرۆڤ دەڵێت “بە لانی کەمەوە ٣٥٣ هەزار و ٩٣٥ کەس لە ئەنجامی شەڕی ٧ ساڵەی سوریا کوژراون. ١٠٦ هەزار و ٣٩٠ کەس لە قوربانیان خەڵکی مەدەنین. هەزار و ٨١١ منداڵ کوژراون و زیاتر لە ١٢ هەزار و ٥٠٠ ژنیش بوونەتە قوربانی.

بە گوتەی رامی عەبدولڕەحمان، ١٢٢ هەزار کەس لە هێزەکانی سەر بە سوپای سوریا و میلیشیاکانی ژێر پشتیوانی رژێمی بەشار ئەسەد کوژران. ١٦٣٠ کەس لە هێزەکانی حزبوڵڵای لوبنان و زیاتر لە ٦٢ هەزار کەسیش، کە سەر بە گروپەکانی ئۆپۆزسیۆن و رەوتە ئیسلامیەکانی ئەم وڵاتە بوون، گیانیان لە دەستداوە.

لە درێژەی راپۆرتەکەی روانگەی مافەکانی مرۆڤ بۆ سوریا هاتووە، ٦٣ هەزار و ٣٦٠ کەسیش لە ئەندامان و چەکدارانی بەرەی نوسرە و ئەندامانی بیانی گروپە توندڕيوەکان لەم شەرەدا بوونەتە قوربانی.

ئەمە لە کاتێکدایە، کە بە پێی دوایین ئاماری ئەم رێکخراوە، تاکۆتایی مانگی نۆڤەمبەری رابردوو زیاتر لە ٢٤٠ هەزار کەس بە هۆی شەڕی ناوخۆی سوریاوە کوژراون.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com