بەمزوانە ئەم وڵاتە هێرش دەکاتە سەر سوریا

0

نوچەنێت-یۆرۆ نیوز

ئەمریکا هۆشداری دەدات و دەڵێت، ئەگەر نەتەوەیەکگرتووەکان بەرامبەر بە هێرشەکانی سوپای سوریا بۆ سەر غوتەی رۆژهەڵات هەڵوێست و کاردانەوەی نەبێت. واشنتۆن ئامادەی هێرشە بۆ سەر ئەم ناوچەیە.

نیکی هێلی، باڵیۆزی ئەمریکا لە نەتەوەیەکگرتووەکان، جەخت لەوە دەکاتەوە کە بژاردەی سەربازی ئەولەوییەتی یەکەمی ئەمریکا نییە، بەڵام ئامادەی ئەم هێرشەین.

هێلی، وێڕای رەخنەی توندی بۆ سەر سوریا و روسیا، دەڵێت، ئەوان هیچ کات ئیرادەی پێکهێنانی ئاگربەستیان نەبووە.

باڵیۆزی ئەمریکا لە نەتەوەیەکگرتووەکان دەشڵێت، ئەوەی کە هەیە ئاگربەست نییە، بەڵام درێژەی شەڕ و هێرشی ئێران، روسیا و سوریایە بۆ سەر نەیارانی سیاسی و ئۆپۆزسیۆنی ئەم وڵاتە. رژێمی سوریا بۆتە ئامرازی دەستی روسیا و لەوەش خراپتر ئێران.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com