فەرەنسا پەیامێک ئاراستەی روسیا دەکات

0

نوچەنێت-رادیۆ فەڕەنسا

دوابەدوای بەردەوام بوونی ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکانی هێزەکانی بەشار ئەسەد بۆ سەر ناوچەی غوتەی رۆژهەڵات، دەوڵەتی فەڕەنسا داوا لە روسیا دەکات، کە کۆتایی بە حەمامی خوێنی سوریا بهێنن.

فڕانسوا دۆلاتر، باڵیۆزی فەڕەنسا لە نەتەوەیەکگرتوەکان دەڵێت، دەزانین بە هۆی کاریگەری روسیا لە سەر رژێمی بەشار ئەسەد و بە هۆی بەشداری  وئامادەبوونی سەربازی لە سوریا، مۆسکۆ تاوای ئەوەی هەیە ئەم رژێمە ناچار بکات. کۆتایی بە ئۆپەراسیۆنە سەربازی و زەمینیەکانی خۆی بهێنێ.

جێی ئاماژەیە رۆژی رابردوو، بابەتی ئاگربەستی سوریا جارێکی دیکە لە نەوەیەکگرتووەکان، خرایە بەر باس و گفتوگۆی لە سەر کرا.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com