ترەمپ و جۆنگ ئون، لێرە کۆدەبنەوە

0

نوچەنێت-رۆیتەرز

ئاژانسی هەواڵی رۆیتەرز، لە یاداشتێکدا لەبارەی شوێنی دیدار و چاوپێکەوتنی سەرۆکانی ئەمریکا  وکۆریای باکور، پێشبینی دەکات کە هەردوو لایەن لە وڵاتێکی دراوسێی کۆریای باکور کۆببنەوە.

بە گوێرەی راپۆرتەکەی ئاژانسی رۆیتەرز، لە کاتێکدا کە دۆناڵد ترەمپ رەزامەندی لە سەر دیدار و چاوپێکەوتن لە گەڵ کیم جۆن ئون، سەرۆکی کۆریای باکور دەربڕیوە، پێدەچێ ئەم دیدارە لە سەر خاکی کۆریای باشور و لە ناوچەیەکی ئەمنی ئەم وڵاتە ئەنجام بدرێت.

یەکێک لەو شوێنانەی کە بۆ ئەم مەبەستە دیاری کراوە، ناوچەیەکی ئەمنی بە ناوی پانموجوم،هەڵکەوتوو لە دوروگەی چۆجو لە کۆریای باکورە.هاوکات باس لەوە دەکرێ کە ئەگەری هەیە ترەمپ و جۆنگ ئون لە سویس یان سوید کۆببنەوە.

بڕیارە سەرۆکانی کۆریای باشورو کۆریای باکور، ٥ی مانگی ئەپریل کۆبوونەوە، لە هەمان ئەو شوێنەی کە پێدەچێ ترەمپ و جۆنگ ئون، دیدار و چآوپێکەوتن ئەنجام بدەن.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com