وادەی کردنەوەی فڕۆکەخانەکان ئاشکرا دەکرێت

0

نوچەنێت

رۆژنامەی (ئەلحەیات)ی لەندەنی لە راپۆرتێکدا بڵاوی کردووەتەوە، کە سەرۆکوەزیرانی عێراق کردنەوەی فڕۆکەخانە نێودەوڵەتییەکانی هەولێر و سلێمانی رادەگەیەنێت.

یەکێک لە سزاکانی حکومەتی عێراق لە کاردانەوەی ئەنجامدانی گشتپرسیییەکی ٢٥ی ئەیلولی ٢٠١٧، بۆ هەرێمی کوردستان، قەدەغەکردنی گەشتە نێودەوڵەتییەكانی فڕۆكەخانەكانی هەولێر و سلێمانی بوو. هەروەها ماوە ماوەش تاوەکو ئێستا بڕیارەکەی درێژکردووەتەوە.

هەروەک لە راپۆرتەکەدا هاتووە، دەیان ئەفسەری هەردوو فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر و سلێمانی لەگەڵ حەیدەر عەبادی، سەرۆکوەزیرانی عێراق کۆ دەبێتەوە، دوای ئەوەی راژەکانیان لە وەزارەتی ناوخۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان دەگوازرێتەوە سەر راژەی وەزارەتی ناوخۆی عێراق. ئاماژەی بەوە داوە، کە “بڕیارە رۆژی سێشەممە ١٣-٣-٢٠١٨، عەبادی کردنەوەی هەردوو فڕۆکەخانەکەی هەرێمی کوردستان بە رووی گەشتە نێودەوڵەتییەکان رابگەیەنێت.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com