ئەم بڕەپارەیە بۆ یادەکانی ئازار و نەورۆز تەرخانکراوە

0

 

نوچەنێت:تایبەت

ساڵانە بەهۆی هاتنی وەرزی بەهار و یادەکانی نەورۆز گەشتیارێکی زۆر، رولەهەرێمی کوردستان دەکەن. گوتەبێژی دەستەی گەشت و گورزاری هەرێم دەڵێت، وەزارەتی شارەوانی و گەشت و گوزاری هەرێم،  بڕی ٧٥  ملیۆن دیناری  بۆ یادەکانی ‌نه‌ورۆزی ئه‌مساڵ تەرخانکردووە.

لە لێدوانێکی تایبەت بەنوچەنێت، نادر رۆستی گوتەبێژی دەستەی گەشت و گورزاری هەرێمی کوردستان، لەبارەی ئامادەکاری بۆ یادەکانی نەورۆز رایگەیاند”ئەمڕۆ سێشەممە، لە سلێمانی کۆبوونەوەی ئەنجومەنی باڵای دەستەی گەشتوگوزاری هەرێم لەگەڵ بەرێوەبەرەگشتییەکانی هەولێر، سلێمانی، دهۆک و گەرمیان، بەڕێوەچوون و بڕی  ٧٥ ملیۆن دینار بۆ چالاكییه‌كانی په‌یوه‌ندیدار به‌ نه‌ورۆزی ئه‌مساڵ تەرخانکراوە”.

گوتەبێژی دەستەی گەشت و گورزاری هەرێم، ئاماژە بەوەدەکات، کارکردنەکان بەو ئاراستەیەن کەژمارەیەکی زۆر گەشتیار لەخوار و ناوەڕاستی عێراق و- وڵاتی ئێران و دەوروبەر، روو لەناوچەکانی هەرێمی کوردستان بکەن، لەوەرزی بەهاردا. 

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com