میانمار، سیاسەتێکی نوێ بەرامبەر موسوڵمانان پەیڕەو دەکات

0

نوچەنێت-ئاژانسەکان

ریپۆرتەری نەتەوەیەکگرتووەکان، بۆ کاروباری مافەکانی مرۆڤ لە میانمار دەڵێت، بەرپرسانی میانمار بەرامبەر بە موسوڵمانانی روهینگیا سیاسەتی برسێتی زۆرەملێ پەیڕە ودەکات.  هەوڵ و ئامانجی ئەوەیە کە ژیانی ئەم پێکهاتەیە ناسەقامگیربکات.

یانگهی لی، ریپۆرتەری نەتەوەیەکگرتووەکان دەشڵێت، لامان روونە کە سیاسەتی برسێتی ناچاری و زۆرەملێ، بەرامبەر بە موسوڵمانان و دانیشتوانی پارێزگای راخین  وئەو کەسانەیە کە تاکو ئێستا لەم ناوچەیە ماونەتەوە.

ئەم بەرپرسەی نەتەوەیەکگرتووەکان، جەخت لە سەر گەڕانەوە ئاوارەکانی راخین دەکات و گوتویەتی، پێویستە میانمار رەوتی توندوتیژی لە دژی موسوڵمانانی ئەم پارێزگایە رابگرێت و، مافی ئەوان بۆ بوونی ناسنامە  وشوناسی سەربەخۆ و جیاواز بە فەرمی بناسێت. مافی هاووڵاتی بوونیان بۆ مسۆگەر بکات و رێز بۆ مافەکانیان دابنێت.

یانگهی لی هەروەها دەڵێت، زانیاری تەواومان لە بەردەستدایە کە میانمار لەو شوێنانەی پێشتر مزگەوت ویان شوێنی ژیانی موسوڵمانانی روهینگیا بووە. خەریکی کردنەوەی بنکە  وبارەگای سەربازی و ئەمنییە.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com