تاڵیبان، داوای گفتوگۆ لەم وڵاتە دەکات

0

نوچە-رۆیتەرز

ئەمرۆ سێشەممە،١٣ی مارس، وەزیری بەرگری ئەمریکا، بە سەردانێکی چاوەڕواننەکراو، گەیشتە ئەفغانستان، رایگەیاند، بەشێک لە تالیبانی ئەفغانستان، ئامادەی ئەندامدانی گفتوگۆی و دانوستانن ئاشتی لە گەڵ دەوڵەتی ئەم وڵاتەن.

جەیمز مایتس، دوای گەیشتنی بۆ فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی کابول گوتی، ئەمریکا هەستی پێکردووە کە ژمارەیەک لە گروپەکانی سەر بە تاڵیبان، ئامادەن بەشداری لە گفتوگۆکانی ئاشتی ئەفغانستان بکەن، ئاماژکان لەم بارەوە روونن.

بە گوتەی ماتیس، جارێ ناکڕی باس لە دانوستانێکی هەمەلایەنە بکرێت، بەڵام کەم نین ئەو گروپانەی کە وەک ئەندام لە تاڵیبان، ئامادەن لە سەر مێزی دانوستان لە گەڵ دەولەتی ئەفغانستان کۆببنەوە.

جێێ ئاماژەیە، پێشتر تاڵیبان ئامادەیی خۆی بۆ دەستپێکی گفتوگۆکانی ئاشتی لە گەڵ کابینەی ئەشرەف غەنی، راگەیاندووە.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com