فەیسبووک تۆمەتبار دەکرێت

0

نوچەنێت-هەواڵنێری فەرەنسا

تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک لە لایەن رێکخراوەکانی داکۆکیکاری مافەکانی مرۆڤ و بەرپرسانی نەتەوەیەکگرتووەکان بە پەرەپێدان بە رق و نەفرەتی ئایینی لە دژی موسوڵمانانی روهینگیا تۆمەتبار دەکرێت.

لەم بارەیەوە بەرپرسانی نەتەوەیەکگرتووەکان و نێردەی تایبەتی ئەم رێکخراوە بۆ کاروباری مافەکانی مرۆڤ لە میانمار، بە فەرمی فەیسبووکیان بە پەرەپێدان بە نەفرتی ئایینی و رەگەزی دژ بە کەمینەکانی میانمار و موسوڵمانانی روهینگیا تۆمەتبار کردووە.

بەرامبەر بەم بانگەشەیە، بەرپرسانی میانمار ئەم تۆمەتانە رەتدەکەنەوە و دەڵێن “هەموو هەوڵی خۆیان بۆ سڕینەوەی پۆست و داخستنی ئەو لاپەڕانە داوە، کە بانگەشە بۆ نەفرەت و هەڵاواردنی ئایینی و قەومی دەکەن”.

فەیسبووک لای خۆیەوە ئەم تۆمەتەی رەتکردۆتەوە و دەڵێت، لە مانگی جانیوەری پەیجی wirathu داخستووە، کە تایبەت بووە بە گوتاربێژی تونذڕەوی بوداییەکان بووە.

جێێ ئاماژەیە ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکانی سوپای میانمار لە پارێزگای راخین، بۆتە هۆی ئاوارەبوونی زیاتر لە ٧٠٠ هەزار موسوڵمانی روهینگیایی و کوژرانی هەزاران کەس لەم کەمینەیە.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com