ترەمپ هۆکاری دوورخستنەوەی تیلرسەنی راگەیاند

0

نوچەنێت-ئاژانسەکان

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا، ئەمڕۆ سێشەممە دوای ئەوەی، کە رێکس تیلرسەن، وەزیری دەرەوەی ئیدارەکەی لە پۆستەکەی دوورخستەوە رایگەیاند، کە لە بارەی رێککەوتنی ئەتۆمی ئێران لەگەڵ ناکۆک و رای جیاوازی هەبووە.

ترەمپ لە تویتێکدا رایگەیاند “تیلرسەنی لە پۆستی وەزارەتی دەرەوەی دوور خستۆتەوە و مایک پەمپئۆ، سەرۆکی دەزگای هەواڵگری، وەک جێگیرەوەی دیاری کردووە.

ترەمپ ویڕای دەربڕینی سپاس و پێزانین بۆ خزمەتەکانی تیلرسەن، جەختیشی کردەوە، کە ئیدارەی ئەمریکا دەبێت باشترین کەسەکان بۆ راپەڕاندنی کاروبارەکانی دیاری بکات.

سەرۆکی ئەمریکا گوتیشی، بە نیاز بووم لە رێککەوتنی ئەتۆمی ئێران بکشێمەوە، بەڵام تیلرسەن هاوڕام نەبوو، لە کاتێکدا ئەم رێککەوتنە خراپترینە.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com