روسیا هەڕەشە دەکات

0

نوچەنێت-ریانۆڤێستی

گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی روسیا، دوای بڕیاری سەرۆکوەزیرانی بەریتانیا بۆ دەرکردنی دیپلۆماتکارانی وڵاتەکەی، هۆشداری دایە لەندەن و دەشڵێت “مۆسکۆ بەرامبەر بەم بڕیارە کاردانەوەی توندی دەبێت”.

ماریا زاخارڤا، گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی روسیا، ئەوەش دەخاتە روو، کە وەزارەتی دەرەوەی روسیا، بە زووترین کات لە بارەی لێدوانەکانی تێرێزا مەی، سەرۆکوەزیرانی بەریتانیا، بەیانێک دەردەکات.

جێی ئاماژەیە، کە تێرێزا مەی، ئەمڕۆ چوارشەممە ١٤ی مارس، لە بەیانێکدا بڕیاری دەرکردنی ٢٣ دیپلۆماتکاری روسیای لە سەر خاکی وڵاتەکەی دەرکرد.

ئەم بڕیارەی لەندەن دوای ئەوە هات، کە بەریتانیا وادەی دوو رۆژی بۆ مۆسکۆ دیاری کردووە، تاکوو لەبارەی دەرمانخواردکردنی سێرگی سکریپاڵ، جاسوسی پێشووی روسیا و کچەکەی روونکردنەوە بدات.

سەرۆکوەزیرانی بەریتانیا راشگەیاندووە “بۆ ماوەیەک سەرجەم پەیوەندییە باڵاکانی نێوان دوو وڵات هەڵدەپەسێرێ”.

هەروەها بڕیاری دیدار و چاوپێکەوتنی وەزیرانی دەرەوەی دوو وڵات، کە پێشوەختە ئامادەکاری بۆ کرابوو، بەپێی بڕیارەکەی مەی هەڵوەشایەوە.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com