وەزارەتی خوێندنی باڵا: ئەم بڕەپارەیە بۆ دەرچوانى تواناسازى خەرج دەکرێت

0

نوچەنێت

گوتەبێژی وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى رایدەگەیەنێت، وەزارەت بڕیاريداوە بڕى  شەش سەد و شەش هەزار و، سێ سەد و بیست و پێنج دۆلارى ئەمریکى، وەک ليستى (٢) ى ساڵى (٢٠١٨)ى تایبەت بە گروپى دوەمى دەرچوانى تواناسازى، کە تێيدا (٥٢) دەرچوى تواناسازى لێى سودمەند دەبن.

لە لێدوانێکی تایبەت بەنوچەنێت، عەباس ئەکرەم گوتەبێژى وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى هەرێم، رایگەیاند”لێژنەى دابەشکردنى شایستە داراییەکانى بەرنامەى تواناسازى بڕیاریدا بە خەرجکردنى بڕى ٦٠٦٣٢٥ $ بۆ ليستى (٢)ى ساڵى (٢٠١٨)ى تایبەت بەگروپى دوەمى دەرچوانى بەرنامەى تواناسازى ئەوانەى بەسەرکەتویى خوێندنیان تەواو کردوە”.

گوتەبێژى وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى، ئاماژە بەوەش دەکات، ئەو بڕەپارەی، کە خەرج دەکرێت بۆ لیستی (٢) ى ساڵى (٢٠١٨)ى تایبەت بە گروپى دووەمى دەرچوانى بەرنامەى تواناسازى، کە تیایدا  ٥٢  دەرچوى بەرنامەى تواناسازى لێى سودمەند دەبن، كە وەک قۆناخى یەکەم (٥٠%) کۆى شایستە داراییەکانى كانديدانى دەرچوى تواناسازى خەردەکرێت.

عەباس ئەکرەم راشیگەیاند”وەزارەتى خوێندنى باڵاو توێژینەوەى زانستى سه‌رجه‌م ئه‌و دەرچوانەى به‌رنامه‌ی تواناسازی ئاگادار ده‌كات،‌ كە ناویان لە لیستی(٢)ى ساڵى (٢٠١٨)ى تایبەت بە گروپى دوەمى دەرچوانى بەرنامەى تواناسازى هاوپێچدا هاتووه‌، ژماره‌یان (٥٢) دەرچوە، لە رێکەوتى (٨-٤-٢٠١٨) ە سەردانى وەزارەتەکەمان بکەن بۆ وەرگرتنى چەکى پێدانى مافە داراییەکان بەپێى ئەم خشتەو تێبینیانەى خوارەوە”.

تێبینیەکان:

– ئەوانەى ناویان لە لیستى هاوپێچدا هاتوە پێویسته خۆی سەردانى ژورى ژمارە (٥٦) لەدیوانى وەزارەت بکات بۆ وەرگرتنى چەکى سەرفکردنى شایستە داراییەکان.

– پاسپۆرتی ڕه‌سه‌ن و كۆپیه‌كی ڕه‌نگاو ڕه‌نگی لاپه‌ڕه‌ى یه‌كه‌م له‌گه‌ڵ خۆی بهێنێت

– به‌هیچ شێوه‌یه‌ك چه‌كی پاره‌ نادرێت به‌ بریكاری كاندید.

– هەر ئه‌و ڕۆژه‌ی كاندید چه‌كی پاره‌ وه‌رده‌گرێت هەمان ڕۆژ‌ ده‌توانێت سه‌ردانی بانكی كوردستانی نێوده‌وڵه‌تی/ لقی پێشه‌وا به‌رامبه‌ر هۆتێل چوار چرا له‌شاری هه‌ولێر بكات بۆ وەرگرتنى شایستە داراییەکەى بەشێوەى كاش.

– هەر ڕۆژێک بکەوێتە بەر پشوو ئەوا ڕۆژى دواتر سەرەڕاى چەکى ئەو ڕۆژە، چەکى ڕۆژە پشوەکەش دابەشدەکرێت.

– دەرچوى بەرنامەى تواناسازى پێویستە بەپێى زنجیرەکەى و لەو ڕێکەوتەى بۆى دیارى کراوە سەردانى وەزارەت بکات بۆ وەرگرتنى چەکى پارە، ئەوەش بەم شێوەیە:

لە ڕێکەوتى (٨/٤/٢٠١٨) له‌ زنجیره‌ی  (1) تاكو (4) سه‌ردانی ژورى (٥٦) لە وەزارەتەکەمان بكه‌ن بۆ وه‌رگرتنی چه‌كی پارە.

لە ڕێکەوتى (٩/٤/٢٠١٨) له‌ زنجیره‌ی  (5) تاكو (9) سه‌ردانی ژورى (٥٦) لە وەزارەتەکەمان بكه‌ن بۆ وه‌رگرتنی چه‌كی پارە.

لە ڕێکەوتى (10/4/2108) لە زنجیرەى (10) تاكو (15) سه‌ردانی ژورى (٥٦) لە وەزارەتەکەمان بکەن بۆ وەرگرتنى چەکى پارە.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com