نەتەوەیەکگرتووەکان داوایەک ئاراستەی تورکیا دەکات

0

نوچەنێت-رۆیتەرز

رێکخراوی نەتەوەیەکگرتووەکان داوا لە تورکیا دەکات، کۆتایی بە باری نائاسایی لەم وڵاتە بهێنێ و پێشێلکاریەکانی مافەکانی مرۆڤ و رەوتی دەستگیرکردن و دوورخستنەوەی هاوڵاتیان لە کارەکانیان رابگرێت.

نەتەوەیەکگرتووەکان، رۆژی سێشەممە ٢٠ی مارس، لە راپۆرتێکی خۆیدا جەختی کردەوە، کە باری نائاسایی لە تورکیا و پێشێلکاریەکانی مافەکانی مرۆڤ، بۆتە هۆی دەستگیرکردنی ١٦٠ هەزار کەس و دوورخستنەوەی ١٦٠ هەزار کەسی دیکە لە کارەکانیان.

بە گوێرەی راپۆرتەکەی نەتەوەیەکگرتووەکان، لە دوای کودەتای بێ ئەنجامی تورکیا، سەرۆککۆماری ئەم وڵاتە، زیاتر لە ٢٠ بڕیاری بۆ درێژکردنەوەی باری نائاسایی لەم وڵاتە دەرکردووە و ئەمەش زیندانی کردن، ئەشکەنجە و پێشێلکاری مافەکانی مرۆڤی بەدواوە بووە.

زەید بن رەعد حسێن، کۆمیسێری باڵای مافەکانی مرۆڤی سەر بە نەتەوەیەکگرتووەکان، لە بەیانێکدا رەوتی دەستگیرکردن و دوورخستنەوە کارمەندانی حکومەتی لە کارەکانیان بە سەرسوڕهێنەر وەسف کردووە و دەڵێت “تەنها لە ماوەی ١٨ مانگی رابردوودا ١٦٠ هەزار کەس دەستگیر کراون و ١٥٢ هەزار کارمەندیش لە کارەکانیان دوورخراونەتەوە”.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com