ژمارەیەک پێشمەرگەی بریندار بۆ چارەسەر دەنێڕدرێنە ئەم وڵاتە

0

نوچەنێت

پزیشکی سەربازیی وەزارەتی پێشمەرگەی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایدەگەیەنێت، ژمارەیەک پێشمەرگەی برینداری شەڕی دژی رێکخراوی تیرۆریستی داعش، بە مەبەستی چارەسەرکرن، دەنێردرێنە دەرەوەی وڵات.

لیوا موحسین، پزیشکی سەربازیی وەزارەتی پێشمەرگەی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بە (کوردستان ٢٤) راگەیاند، بە هەماهەنگیی لەگەڵ کونسوڵخانەی چیک لە هەرێمی کوردستان، حەوت پێشمەرگەی بریندار دەنێرێتە نەخۆشخانەکانی چیک. گوتیشی، کە “ئەو پێشمەرگە بریندارانە رۆژی چوارشەممە ٢١/٣/٢٠١٨، لەڕێگەی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی هەولێرەوە، دەنێردرێنە چیک”.

لیوا موحسین ئاماژەی بەوە کرد، کە ناردنە دەرەوەی پێشمەرگە بریندارەکان بەردەوام دەبێت و لە داهاتوودا بەشێکی دیکەیان دەنێردرێن. دەشڵێت “ئێستا نزیکەی ٦٠ پێشمەرگەی دیکە ماون، کە پێویستییان بە چارەسەرە لە دەرەوەی کوردستان“

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com