وەزیری دەرەوەی ئوردن، پەیامی هاوخەمی ئاراستەی نێچیرڤان بارزانی دەکات

0

نوچەنێت

ئه‌یمه‌ن ئه‌لسه‌فه‌دی، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ و كاروباری ئاواره‌كانی شانشینی ئوردنی هاشمی، په‌یامێكی هاوخه‌می بۆ كۆچی دوایی دلۆڤان ئیدریس بارزانی، ئاراستەی نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان كرد.

رۆژی ٢-٤-٢٠١٨، دلۆڤان ئیدریس بارزانی، برای نێچیرڤان بارزنای، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لە تەمەنی ٥٢ ساڵێدا بە جەڵتەی دڵ کۆچی دوایی کرد.

دەقی پەیامەکە”

بەڕێز جەنابی نێچیرڤان بارزانی
سەرۆك وەزیرانی هەرێمی كوردستان – عێراق

جەنابی برای ئازیز
سڵاوێكی گەرم
بە خەم و پەژارەیەكی زۆرەوە هەواڵی كۆچی دوایی برای خوالێخۆشبووتان، بە ئیزنی خودا، بەڕێز دلۆڤان ئـیدریس مستەفا بارزانیم پێگەیشت كە لە 2ی نیسانی 2018دا كۆچی دوایی كرد.

لێرەدا ڕێگەم بدەن ڕاستگۆترین هەستی هاوسۆزی و سەرخۆشیی خۆم بەبۆنەی كۆچی دواییی برای خوالێخۆشبووتان دەرببڕم، تكاكارم لە خوای گەورە بیخاتە بەر دلۆڤانیی خۆیەوە.

لە كاتێكدا كە هاوخەمتانین لەم كۆستە مەزنەدا، ڕووی نزامان لە خوای بەتوانا دەكەین و داوای لێ دەكەین بتانپارێزێ و خۆڕاگری و ئارامی و دڵنەواییتان پێ ببەخشێ.
إنا لله وإنا إلیه راجعون

ئەیمەن ئەلسەفەدی
وەزیری دەرەوە و كاروباری ئاوارەكان
شانشینی ئوردنیی هاشمی
نیسانی 2018

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com