قاسم سلێمانی پەیوەندی بە نێچیرڤان بارزانییەوە دەکات

0

نوچەنێت

فه‌رمانده‌ی فه‌یله‌قی قودسی سوپای پاسدارانی ئێران، بەبۆنەی کۆچی دوایی دلۆڤان بارزانی، پرسە و سەرەخۆشی خۆی ئاراستەی سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان کرد.

دلۆڤان ئیدریس بارزانی، برای نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان رۆژی دووشەممە ٢-٤-٢٠١٨، لە تەمەنی ٥٢ ساڵیدا بە جەڵتەی دڵ كۆچی دوایی كرد. 

ئێوارەی ئەمڕۆ  ٨-٤-٢٠١٨، قاسم سولەیمانی، فه‌رمانده‌ی فه‌یله‌قی قودسی سوپای پاسدارانی ئێران، پەیوەندی بە نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان کرد.

بەگوێرەی هەواڵێکی ماڵپەڕی حکومەتی هەرێمی کوردستان “له په‌یوه‌ندییه ته‌له‌فۆنییه‌كه‌دا سوله‌یمانی جیا له پێشكه‌شكردنی پرسه و سه‌ره‌خۆشی، هاوخه‌می و هاوده‌ردی خۆی بۆ كۆچی دوایی خوالێخۆشبوو دلۆڤان ئیدریس بارزانی، به نێچیرڤان بارزانی راگه‌یاند و هیوای خواست ئه‌مه دوا ناخۆشییان بێت و خوای گه‌وره خوالێخۆشبوو به‌ر ره‌حمه‌تی خۆی بخات و سه‌بر و ئارامی بداته بنه‌ماڵه‌ی بارزانی”.

لە بەرامبەردا نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان سوپاسی قاسم سوله‌یمانی كرد بۆ په‌یوه‌ندییه ته‌له‌فۆنییه‌كه و پێشكه‌شكردنی پرسه و سه‌ره‌خۆشی.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com