هێرش بۆ سەر سوریا چۆن دەست پێدەکات؟

0

نوچەنێت

هێرشە کیمیایەکەی سەر دوما، هەڵکەوتوو لە غوتەی رۆژهەڵات. زیاتر لە ٤٠ کوژراو و سەدان برینداری لێکەوتۆتەوە، کە لە نێو قوربانیان بە دەیان منداڵ دەبیندرێن. ئەم رووداوە هەستێکی لێوانلێو لە نەفرەت بەدوای خۆیدا هێناوە. ئ لە کاتێکدایە کە سوریا پێ دەنێتە هەشتەمین ساڵی شەڕی ناوخۆوە.

رۆژی یەکشەممەی رابردوو. دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا بە تووڕەییەوە تویتێکی بڵاو کردەوە و ئەنجامدەری هێرشەکەی بە نەخۆش و بێ مێشک وەسف کرد. وێڕای رەخنەی توندی بۆ سەر پوتین و ئێران، بەشار ئەسەدی بە حەیوان ناوبرد.

ترەمپ هاوکات رەخنەی لە باراک ئۆبامای سەرۆکی پێشووی ئەمریکا گرت و گوتی، پێشتریش باراک ئۆباما هێڵی سوری لەپەیوەندی لە گەڵ بەکارهێنانی چەکی کیمیایی لە لایەن بەشار ئەسەدوە دیاری کردبوو، بەڵام ئەسەد هێڵەکەی بەزاندووە بە بێ ئەوەی ئۆباما هەڵوێستی هەبێت.

ئێستا ئیدارەی ترەمپ، روو بە رووی دۆخێکی هاوشێوە بۆتەوە و سەرۆکی ئەمریکا بە زمانی هەڕەشەوە گوتویەتی، رژێمەکەی ئەسەد دەبێ باجی قورسی بۆ بدات.

وڵاتانی ئەوروپی و رێکخراوەکانی داکۆکیکاری مافەکانی مرۆڤ، پشتیوانییان لەم بۆچوون و هەڵوێستەی ترەمپ کردووە و ٩ وڵاتی ئەندام لە ئەنجومەنی ئاسایش خوازیاری هەڵوێستی بەکردەوەی ئەنجومەنەکەن.

هەر چۆنێک بێت ئیدارەی ترەمپ، لە گەڵ دۆخێکی تایبەت روو بە روویە. ئامادەبوونی سەربازی ئێران و روسیا بە شێوەیەکی بەرچاو مەیدانی کردەوەی بۆ واشنتۆن تەسک و سنووردار کردۆتەوە. ئەگەری ئەوەی کە گۆڕانکاری بەرچاو لە هاوسەنگی هێز و بواری سەربازی بێتە ئاراوە، کەمە.

رژێمی بەشار ئەسەد، هەر چۆنێک بێت بەشێکی بەرچاو لە خاکی سوریای کۆنتڕۆڵ کردۆتەوە. ئەمەش بە بێ هاوکاری سەربازی و لۆجستی ئێران و روسیا مومکین نەبوو. ئێستا رژێمی سوریا خەریکی خۆرێکخستنەوەیە بە شێوازی گشتی.

فرێد هاف، ئەفسەری سەربازی پێشوو- و باڵیۆزی ئیدارەی رێیگان، جۆرج بۆش  وئۆباما بۆ کاروباری رۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەڵێت، وەزارەتی بەرگری ئێستا خۆی بۆ هێرش کردنە سەر سوریا ئامادە دەکات. گومانم هەیە ئەم هێرشە گۆڕانکارییەک لە هاوسەنگی سەربازی سوریا دروست بکات.

رۆبێرت فۆرد، باڵیۆزی پێشووی ئەمریکا لە سوریا رای وایە، تەنها هەنگاویک کە ئاراستەی شەڕی سوریا یەکلا بکاتەوە، دەستوەردانی سەربازی بەربڵاوی هاوپەیمانانە کە ئەمریکا سەرکردایەتی دەکات. هەرچەند مەترسی زۆر لە سەر رێیە، لە بیرمان بێت کە ئەسەد لە کەوتن رزگاری بووە. توانای ئەوەشی هەیە بۆ ماوەیەکی زۆر لە شەڕ بەردەوام بێت.

لیندسی گراهام،  یەکێک لە کۆماریخوازەکانی کارۆلینیای باشور و یەکێک لە ئەندامانی لیژنەی کاروباری چەکداری بە کەناڵی ئەی.بی.سی گوتووە، ئەگەر ترەمپ گوێ لە بۆڵە بۆڵی ئەم  وئەو بگرێت، روسیا و ئێران پێگەی بەهێزی خۆیان لە سوریا دەپارێزن.

ترەمپ پێویستی بەوە هەیە، بڕیارێک بدات کە ئۆباما هیچ کات نەیتوانیوە دەری بکات.

توامس بوسرت، راوێژکاری ئەمنی ترەمپ دەڵێت، ئەمە تەنها کێشە ئەوروپا نییە، بەڵکو بابەتێکی گرنگ و جێی سەرنجە بۆ هەموو گەلانی جیهان. بەکارهێنانی چەکی کیمیایی  و سزادانی ئەنجامدەرانی بابەتێکی کە لە دوای شەڕی دووەمی جیهانی، رێککەوتنی لە سەر کراوە. لە چوارچێوەی سیاسەتی ئەمریکا، هێرشێکی لەم چەشنە قابیلی قبوڵ نییە. هەر بەم پێیە هەموو بژاردەکان لە سەر مێزن.

سیناتۆر سۆزان کالینز لە کۆماریخوازەکان دەڵێت، داوام لە سەرۆک ترەمپ کردووە، لە بڕیاری کشانەوەی هێزەکانی ئەمریکا لە سوریا پاشگەز بێتەوە.

ترەمپ بۆ هۆکاری پشتیوانی تەواوی روسیا لەرژێمی بەشار ئەسەد، خوازیاری سزادانی مۆسکۆ  وگەمارۆی زیاترە بۆ سەر ئەم وڵاتە. سەرۆک ترەمپ دەبێ گوشاری گەمارۆکان بۆسەر روسیا زیاتر و زیاتر بکات، چونکە بە بێ پشتیوانی روسیا، ئەسەد ناتوانێ لە دەسەڵات بمێنێتەوە.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com