فراکسیۆنی پارتی: وەزیری ناوخۆ لەبارەی موچەی یەکەی پاسەوانی دڵنیایی دا

0

نوچەنێت: تایبەت

فراکسیۆنی پارتی لەپەرلەمانی کوردستان رایدەگەیەنێت، دڵنیاییمان لە وەزیری ناوخۆ وەرگرتووە، کە گۆڕانکاری لەسیستەمی پاشەکەوتی موچە، یەکەی پاسەوانیش بگرێتەوە.  

دوای ئەوەی حکومەتی هەرێمی کوردستان، گۆڕانکاری لەسیستەمی پاشەکەوتی موچەی فەرمانبەران راگەیاند، توانی رێژەی پاشەكەوت كەم بكاتەوە و موچە بەرزبكاتەوە، بەڵام چەند رۆژێكە ناڕەزایەتی، لەلایەن یەكەی پاسەوانی هەبوو، كە موچەی ئەوان دەستكاری نەكراوە.

لە لێدوانێکی تایبەت بە نوچەنێت، شیلان جەعفەر، ئەندامی فراکسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی کوردستان، سە بارەت بە موچەی یەكەی پاسەوان رایگەیاند “دوای ئەوەی بڵاوکرایەوە گۆڕانکاری لە سیستەمی پاشەکەوتی موچەی یەكەی پاسەوانیدا ناکرێت و پاشەکەوتەکەی وەکو خۆی دەمێنێتەوە، راستەوخۆ فراکسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی کوردستان، لەگەڵ حکومەت و وەزارەتی دارایی چووینە سەرخەت، بۆئەوەی گۆڕانکاری لەسیستەمی پاشەکەوتی موچە یەکەی پاسەوانیش بگرێتەوە”.      

شیلان جەعفەر گوتیشی “دوای ئەو هەوڵەی فراکسیۆنی پارتی، بەڵێندراوە، کە گۆڕانکارییەکە یەکەی پاسەوانیش بگرێتەوە و بەو سیستەمە نوێیەی، کە حکومەتی هەرێم رایگەیاندووە، بۆ پێدانی موچە بەهەمان شێوە بۆ ئەوانیش پەیڕەو بکرێت”.  

ئەو ئەندام پەرلەمانەی پارتی ئاماژە بەوەش دەکات، گۆڕانکاری لە پاشەکەوتی موچەی یەکەی پاسەوانی، لەچوار چێوەی گۆڕانکاری لە موچەی وەزارەتی ناوخۆی هەرێم دەبێت، وەزیری ناوخۆ دڵنیایی داوە بە سەرۆکی فراکسیۆن، گۆڕانکارییەکە بۆ یەکەی پاسەوانیش بێت.  

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com