ئەمریکا: روسیا ئاگاداری هێرشەکە بوو

0

نوچەنێت-سپۆتنیک

باڵیۆزی ئەمریکا لە روسیا دەڵێت، بەر لە دەستپێکی هێرشی موشەکی ئەمریکا و هاوپەیمانان بۆ سەر روسیا، مۆسکۆمان ئاگادار کردبووەوە.

جۆن هانتسمەن، باڵیۆزی ئەمریکا لە مۆسکۆ، دەشڵێت: واشنتۆن بەر لەوەی هێرشەکەی سەر سوریا ئەنجام بدات، پەیوەندی بە روسیاوە کردووە، تاکوو زیان و خەساری هێزەکانی روسیا و هاوڵاتیانی ئەم وڵاتە لە ناوچەکانی ئامانج، کەم بکاتەوە.

باڵیۆزی ئەمریکا لە روسیا هەروەها دەڵێت، ئەمریکا ئێستاش دەیهەوێ لە بابەتی سوریا پەرە بە هاوکاریەکانی واشنتۆن و مۆسکۆ بدرێت، بەڵام داوا لە مۆسکۆ دەکات، ئیدانەی هێرشی کیمیایی رژێمی بەشار ئەسەد بۆ سەر دوما بکات.

ئەم دیپلۆماتکارەی ئەمریکا، داوا لە مۆسکۆش دەکات، کە دەنگی خۆی بخاتە پاڵ دەنگی وڵاتانی دیکەی جیهان و تاوانەکانی رژێمی بەشار ئەسەد مەحکوم بکات.

پێشتریش فلۆڕانس پارلی، وەزیری بەرگری فەرەنسا جەختی کردۆتەوە، کە ئامانج لە هێرش بۆ سەر سوریا، تۆڵەکردنەوە نییە و هەر بۆیە وێڕای هاوپەیمانانمان (ئەمریکا و بەریتانیا)، لەوەی کە روسەکان ئاگاداری هێرشەکە بن، هاوڕا بووین.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com