بەهۆی چەکدارانی داعشەوە خەڵکی ئەم ناوچە کوردییە ئاوارە دەبن

0

نوچەنێت

لە پاش ١٦ی ئۆکتۆبەرەوە و کشانەوەی هێزی پێشمەرگە لە ناوچە کێشەلەسەرەکان، بە تایبەت دەوروبەری داقوق، بەهۆی نەبوونی هیچ هێزێکی عێراقی، جموجۆڵی چەکدارانی داعش دەستیپێکردووتەوە و مەترسی لەسەر گوندە کوردییەکان دروستکردووە. بەرپرسێکی پارتی دیموکراتی کوردستان لەو ناوچەیە دەڵێت “مەترسییەکان زۆر بوون و پۆلیسی فیدڕاڵی توانای کۆنتڕۆڵکردنی ناوچەکەی نییە”. 

لە لێدوانێکی تایبەت بە نوچەنێت، هیوا رەشید، بەرپرسی لیزنەی ناوچەی داقوقی پارتی (پ.د.ک) لەبارەی بوونی چەکدارانی داعش لەو دەڤەرە رایگەیاند، هەموو دەڤەری داقوق، گوندەکانی بە گشتی سەر بە ناوچەکانی تاڵەبانی، کاکەیی و حەفت تەغار، هیچ هێزێکی لێ نییە، سەنگەرەکانی پێشمەرگە لەدوای ١٦ی ئۆکتۆبەرەوە چۆڵە و رۆژانە چەکدارانی داعش هاتووچۆی ئەو گوندانە دەکات.

هیوا رەشید ئاماژە بەوە دەکات، کە دانیشتوانی ئەو گوندانە هەمووی کوردن، چەکدارەکانی داعش بە ئارەزووی خۆی لە گوندە عەرەبەکانەوە دچێتە ئەو گوندانە و پێداویستی خۆیان دەکڕن. هەروەها تائێستا بە هیچ شێوەیەک زیانیان بە کەس نەگەیاندووە، تانیا دڵەڕاوکێ و ترسێکی تەواو هەیە لە ناوخەڵکدا بەشێکی زۆر خەڵک، ماڵ و حاڵی خۆی بەجێ دەهێڵێ، ئەوەشی بەجێی نەهێڵێ شەوان لە داقوق دەمێنێتەوە. 

ئەو بەرپرسەی ناوجەی پارتی لە داقوق ئەوەشی خستەڕوو، کە گوندی فەریق، سەر بە حەفت تەغار، بەتەواوی لە ترسی داعش چۆڵکراوە، چونکە هیچ هێزێک نییە بەرگری بکات لەو خەڵکە. پۆلیسی فیدڕاڵی لەسەر جادەی گشتی کەرکوک – بەغدا جێگیرە و تەنیا جادەکان دەپارێزن. 

هیوا رەشید دەڵێت، موختارەکان و کەسایەتیەکانی ناوچەکە کۆبوونەوە داوایان لە پۆلیسی فیدڕاڵی و قایمقامی داقوق کردووە بیانپارێزن، بەڵام بێ سوودبووە، لەبەر ئەوەی پۆلیسی فیدڕاڵی توانای کۆنتڕۆڵکردنی ناوچەکەی نییە.  

لەبارەی ژمارەی ئەو چەکدارانەی داعش هیوا رەشید گوتی “بەگوێرەی زانیاری و بینی خەڵکی گوندەکان، زیاتر لە ٥٠ کەسن و داوایان لە خەڵک کردووە زیانیان بۆیان نابێ و گوندەکانیان چۆڵ نەکەن، بەڵام متمانەیان پێناکرێت و گوندی فەریق چۆڵکراوە و ئێستا گوندی مەنسوور مەترسی لەسەرە، خەڵکی ئەو گوندە ماڵەکانیان بە جێدەهێڵن و روودەکەنە کەرکوک و هەولێر. 

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com