عیراق ئاگاداری هێرشەکە بووە

0

نوچەنێت-الفرات نیوز

بەرپرسێکی باڵا لە وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا، وردەکاری هێرشی موشەکی وڵاتەکەی بۆ سەر سوریا لە گەڵ وەزیری دەرەوەی عێراق، دەخاتە بەرباس .

وەزارەتی دەرەوەی عێراق، ئەمڕۆ یەکشەممە،١٥ی ئەپریل ئاشكرای کرد.  جۆن سۆلیڤان، دبلۆماتکاری ئەمریکا لە عێراق،ئیبراهیم جەعفەری ،وەزیری دەرەوەی عێراقی لە وردەکاری هێرشەکەی واشنتۆن و هاوپەیمانانی بۆ سەر سوریا ئاگادار کردۆتەوە.

وەزارەتی دەرەوەی عێراق لە بەیاننامەیەکدا رایگەاند، سۆلیڤان لە پەیوەنیدیەکی تەلەفۆنی لە گەڵ ئیبراهیم جەعفەری، وردەکاری هیێرشەکەی ئەمریکا و بەریتانیا و فەڕەنسای بۆ سەر سوریا، شیکردۆتەوە و جەختیشی کردۆتەوە، کە ئامانجی لەم هێرشە تەنها دامەزراوە و توانا کیمیاییەکانی رژێمی سوریا بووە و هەوڵیان داوە، خەڵکی مەدەنی نیشتەجێی ئامانجی هێرشەکان هیچ زیانێکیان پێنەگات.

لەم پەیوەندیەدا تەلەفۆنیەدا، وەزیری دەرەوەی عێراق لەبارەی ئاڵٶزتربوونی دۆخی سوریا هۆشداری داوە و گوتویەتی، ناسەقامگیرتربونی دۆخی سوریا دەرفەتێک دەخاتە بەردەم رەوتە تیرۆریستییەکان..

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com