واشنتۆن هۆشداری دەداتە ئێران

0

نوچەنێت-ئاژانسەکان

وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا، لە زنجیرە تویتێکدا، ئێران بە هۆکاری سەرەکی قەیرانی سوریا ناودەبات.

وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا، لە چەند تویتێکدا، کە بەرەبەیانی ئەمڕۆ یەکشەممە ١٥ی ئەپریل بڵاوی کردەوە، رایگەیاند: لە ٢٠١٣ بەدواوە، ئەمریکا ئومێدی دەکرد، کە رژێمی سوریا کۆتایی بە بەکارهێنانی چەکی کیمیایی بهێنێ و هەر بۆیەش رێکاری دیپلۆماسیمان تاقی کردەوە، بەڵام دواجار بۆمان دەرکەوت ئەم ئومێدە ئەنجامێکی دڵخوازی نەبوو.

لە درێژەی تویتەکانی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکدا هاتووە، روسیا میکانیزمی لێکٶڵینەوە و بەدواداچوونی سەبارەت بە بەکارهێنانی چەکی کیمیایی لە لایەن رژێمی بەشار ئەسەدەوە بێ ئەنجام هێشتەوە و بۆ ئەم مەبەستەش، بەردەوام لە ئەنجومەنی ئاسایشی بڕیارەکانی ڤیتۆ دەکرد و پابەندی بەڵێنەکەی خۆی بە نیسبەت لەناوبردنی چەکە کیمیاییەکان نەبوو.

ئەم وەزارەتی ئەمریکا دەشڵێت “ئێران لە مێژساڵە بە رێگەی دابینکردنی دارایی و مەشق و راهێنانی و پڕچەککردنی سوپای سوریا، پاڵپشتی ئەم وڵاتە دەکات، ئەم پشتگیریەی ئێرانیش بوو، کە خەڵکی سوریا لە دژی دەسەڵاتەکەی راپەرین”.

بە گوێڕەی تویتەکانی وزەارەتی کاروباری دەرەوەی ئەمریکا، سیاسەتی واشنتۆن بەرامبەر بە سوریا نەگۆڕاوە و ئێستاشی لە گەڵدا بێت، واشنتۆن چآوی لە سەر داعش و گفتوگۆکانی ئاشتی جنێفە و ئەوەی رۆژی رابردوو رووی دا، وەڵامێک بوو بە کرداری رژێمی سوریا لە پەیوەندی لە گەڵ بەکارهێنانی چەکی کیمیایی.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com