پەرلەمانی عەرەبی لەبارەی ئێرانەوە بڕیاری دا

0

نوچەنێت-الحیات

سەرۆکی پەرلەمانی عەرەبی لە وتووێژ لە گەڵ رۆژنامەی “الحیات”ی سعودیە، سیاسەتی ناوچەیی ئێران بە کێشەیەکی بەردەم وڵاتانی عەرەبی وەسف دەکات و جەخت لە سەر بەرەنگاربوونەوەی تاران دەکاتەوە.

مەشعل السلمی، سەرۆکی پەرلەمانی عەرەبی،بە رۆژنامەی “الحیات”ی گوتووە: بە وردی سیاسەتی ناوچەیی ئێران دەخەینە ژێر چادێری و پلانمان بۆ بەرەنگاربوونەوەی ئێران هەیە.

السلمی سەبارەت بە دزەکردنی گروپە تیرۆریستیەکان بۆ  ناو وڵاتانی عەرەبی هۆشداری دەدات و دەڵێت، ئەم گروپانە لە وڵاتانی میسر، عێراق، بەحرێن و سۆمالی دزەیان کردووە.

سەبارەت بە پڕچەککردنی حوسییەکانی یەمەن لە لایەن ئێرانەوە، سەرۆکی پەرلەمانی عەرەبی دەڵێت، ئەو موشەکانی، کە خاکی سعودیەی پێدەکرێتە ئامانج، دەستکردی ئێرانن و لە لایەن ئەم وڵاتەوە رادەستی حوسییەکانی یەمەن دەکرێن.

سەرۆکی پەرلەمانی عەرەبی، کە ئەمڕۆ یەکشەممە ١٥ی ئەپریل، بڕیار وایە لە کۆبوونەوەی کۆمکاری عەرەبی گوتارێک پێشکەش بکات، ئاماژەی بە کێشە و گرفتەکانی بەردەم دنیای عەرەبی داوە و دەشڵێت، دۆسیەی فەلەستین، بەرەنگاربوونەوەی بناژۆخوازی و تیرۆریزم و دەستوەردانەکانی ئێران لە کاروباری وڵاتانی عەرەبی گرنگترینی ئەم کێشانەن.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com