گەمارۆکانی ئەوروپا لەسەر مۆسکۆ بەمشێوەیە دەبێ

0

نوچەنێت-شپیگڵ

وەزیری دەرەوەی ئەڵمانیا دەڵێت، پابەندنەبوونی روسیا بە رێککەوتنی مینسک، هۆکاری بەردەوامی گەمارۆکانی ئەوروپا بۆ سەر مۆسکۆیە.

هایکۆ ماس، وەزیری دەرەوەی ئەڵمانیا، لە میانەی وتووێژ لە گەڵ گۆڤاری شپیگڵ، رەخنەی توند لە سیاسەتەکانی روسیا دەگرێت و دەشڵێت، تا ئەو کاتەی رەفتاری روسیا نەگۆڕدرێ و لە پەیوەندی لە گەڵ ئۆکرانیا خاڵەکانی رێککەوتنی مینسک جێبەجێ نەکات، گەمارۆکانی یەکێتی ئەوروپا بۆ سەر ئەم وڵاتە بەردەوام دەبێت.

لەبارەی هێرشەکەی رۆژی رابردووی ئەمریکا و هاوپەیمانانی بۆ سەر سوریا، وەزیری دەرەوەی ئەڵمانیا بە شپیگلێ گوتووە “گەیشتن بە ئاشتی لە سوریا تەنها بە رێکاری سیاسی مسۆگەر دەبێت و ئێمە دەبێ گوشارە سیاسییەکانمان بۆ سەر روسیا توندتر بکەینەوە، تاکوو روسیا وەک بەربەستێک لە سەر بڕیارەکانی ئەنجومەنی ئاسایش هەڵبگرین، کە ئامانجی گەیشتنە بە ئاشتی و ئارامی لە سوریا”.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com