پوتین پەیامێک ئاراستەی وڵاتانی عەرەبی دەکات

0

نوچەنێت-تاس

سەرۆکی روسیا جەخت لە سەر ئامادەیی وڵاتەکەی بۆ پەرەپێدان بە هاوکاری و پەیوەندیەکانی مۆسکۆ و کۆمکاری عەرەبی دەکات و دەشڵێت “دابینکردنی ئاسایش و سەقامگیری ناوچەکە و شەڕی دژ بە تیرۆریزم لە ئەولەوییەتدایە”.

کۆشکی کرملین، ئەمڕۆ یەکشەممە ١٥ی ئەپریل، رایگەیاند: ڤلادیمیر پوتین، سەرۆکی روسیا، لە نامەیەکدا پیرۆزبایی دەستپێکردنی کۆبوونەوەی کۆمکاری عەرەبی کردووە و جەختیشی لە سەر پەرەپێدان بە پەیوەندی و هاوکاریەکانی نێوان مۆسکۆ و وڵاتانی عەرەبی کردۆتەوە.

پوتین لە بەشێک لە پەیامەکەی، کە ئاراستەی کۆبوونەوەی لووتکەی کۆمکاری عەرەبی کردووە دەڵێت “روسیا هیوادارە لە دۆخی ئێستادا، کە رێکخراوی تیرۆرستی داعش لە سەر خاکی سوریا و عێراق بنەبڕ بووە، هەموو وڵاتان هاوکار و هاوبەش بن، لە سەرخستنی پرۆسەی سیاسی و ئاوەدانکردنەوەی ئەم دوو وڵاتە و تەرکیز بخەنە سەر چارسەرکردنی کێشە مرۆییەکانی ئەم دوو وڵاتە.

جێێ ئاماژەیە، کۆبوونەوەی لووتکەی کۆمکاری عەرەبی، بڕیاربوو دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ (١٥-٤-٢٠١٨) لە سعودیە دەستپێبکات.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com