ئەمریکا و ئەوروپا لەسەر ئێڕان رێککەوتن

0

نوچەنێت-بلومبێرگ

پێگەی بلومبێرگ لە راپۆرتێکدا دەڵێت، ئەمریکا و وڵاتانی ئەوروپی سەبارەت بە خاڵەناکۆکانی نێوانیان لە پەیوەندی لە گەڵ رێککەوتنی ئەتۆمی ئێران رێککەوتوون.

بلومبێرگ بە گێڕانەوە لە چەند سەرچاوەیەکی تایبەت بە خۆی، دەنووسێت “دیپلۆماتکارانی ئەوروپی لە میانەی دیدار و گفتوگۆکانیان لە گەڵ بەرپرسانی ئەمریکا، باس لە سەرکەوتوو بوون و ئەنجامبەخش بوونی ئەم دیدارانە دەکەن”.

بە گوێڕەی راپۆرتەکەی بلومبێرگ، دیپلۆماتکارانی ئەمریکا و ئەوروپا لەبارەی چۆنیەتی هەڵوێست و مامەڵەکردنیان لەبارەی بەرنامە موشەکیەکانی ئێران گەیشتوونەتە رێککەوتن، بەڵام ئێستاش لە سەر خاڵی ئاوابوون لە مەسەلەی رێککەوتن ناکۆکن.

بەرپرسانی ئێران بەردەوام دەڵێن، بەرنامەی موشەکی و کاورباری بەرگری وڵاتەکەیان بە هیچ شێوەیەک قابلی دانوستان نییە و ئامادەش نین جارێکی دیکە بەرنامەی ئەتۆمیەکەی ئێران بخرێتە سەر مێزی گفتوگۆ و دانوستانی لەبارەوە بکرێت.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com