کۆمکاری عەرەبی ئێڕان تۆمەتبار دەکات

0

نوچەنێت-سکای نیوز

ئەحمەد ئەبوو غەیز، ئەمینداری گشتی کۆمکاری عەرەبی، لە میانەی گوتارێکدا لە کۆبوونەوەی لووتکەی کۆمکاری عەرەبی ئێڕانی بە دەستوەردان لە کاروباری ناوخۆی وڵاتانی عەرەبی و بە تایبەت بەحرێن تۆمەتبار کرد.

بە گوێرەی راپۆرتی سکای نیوزی عەرەبی، ئەمڕۆ یەکشەممە ١٥ی ئەپریل، ئەحمەد ئەبو غەیز، ئەمینداری گشتی کۆمکاری عەرەبی رایگەیاند، دەستوەردانەکانی ئێڕان لە کاروباری وڵاتانی عەرەبی مەحکوم دەکەین.

ئەبو غەیز دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ (١٥-٤-٢٠١٨) لە گوتارەکەیدا، کە لە رێوڕەسمی کردنەوەی ٢٩هەمین کۆبوونەوەی لووتکەی کۆمکاری عەرەبی پێشکەشی کرد، گوتیشی: ئێـمە وەک کۆمکاری عەرەبی پاڵپشتی روانگە و بۆچوونەوەکان مەحمود عەباس، سەرۆکی دامەزراوەی رێکخراوی خۆبەڕێوەبەری فەلەستین، بۆ چارەسەرکردنی کێشەکانی نێوان گەلی فەلەستین و ئیسرائیل دەکەم.

لە بارە قەیرانی سوریا و شەڕی ناوخۆی ئەم وڵاتە، ئەبو غەیز رایگەیاند، کۆمکاری عەرەبی یەک دەنگ و یەک هەڵوێست، پشتیوانی لە یەکپارچەیی خاکی سوریا دەکات و پێمان وایە، کە تەنها رێگە بۆ دەربازبوون لەم قەیرانە، چارسەری سیاسی و ئاشتیانەیە.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com