ئەمریکا: لەبارەی مانەوە لە سوریا بڕیاری دا

0

نوچەنێت-فۆکس نیوز ساندی

ئەمڕۆ یەکشەممە ١٥ی ئەپریل، باڵیۆزی ئەمریکا لە نەتەوەیەکگرتووەکان، لە لێدوانێکدا رایگەیاند، وڵاتەکەی تا وەدیهاتنی ئامانجەکانی، سوریا جێ ناهێڵێت.

بیکی هێلی، باڵیۆزی ئەمریکا لە نەتەوەیەکگرتووەکان، بە کەنالی فۆکس نیوز ساندی راگەیاند: تا ئەو کاتەی ئامانجەکانمان لە سوریا کردەیی نەبێتەوە، هێزەکانمان لەم وڵاتە دەمێننەوە.

هێلی جەختیش دەکاتەوە، لەم بارەیەوە لە گەڵ وڵاتانی هاوپەیمان گفتوگۆ و راوێژ کراوە و پێویستە هەنگاوی زیاتر لە سوریا بنێین.

باڵیۆزی ئەمریکا دەشڵێت “با بە ڕوونی روانگەی خۆمان باس بکەین، تا کاتێک دڵنیا نەبین ئامانج و پلانەکانمان لە سوریا دەچێتە پێش، ئەم وڵاتە جێ ناهێڵین”.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com