ئەم ژمارە ئێزدییەکان، لەسەر لیستی حەشدی شەعبی کاندیدن

0

نوچەنێت

بانگەشەی هەڵبژاردن بۆ پەرلەمانی عێراق دەستیپێکرد و لە هەموو شار شارۆچکەکان لایەنە سیاسییەکان کاندیدی خۆیان دیاری کردووە. قایمقامی شنگاڵ دەڵێت “لە ناو ئێزدییەکان ٦٢ کەس خۆیان کاندید کردووە و چوار کەسیان لەسەر لیستی حەشدی شەعبین”. 

لە باشووری کوردستان رۆژێک دوای پارێزگاکانی دیکەی عێراق، بە هۆی ساڵیادی کارەساتی ئەنفال، بانگەشەی هەڵبژاردن بۆ پەرلەمانی عێراق دەستیپێکرد و هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق لە ١٢-٥-٢٠١٨، لە سەرتاسەری عێراق و هەرێمی کوردستان بەڕێوەدەچێت.

لە لێدوانێکی تایبەت بەنوچەنێت، محما خەلیل، قایمقامی شنگال، لەبارەی کاندیدی ئێزدییەکان بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق رایگەیاند “لە ناو کوردانی ئێزدی ٦٢ کەس خۆیان کاندید کردووە بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق، لە سەر لیستە جیاوازەکان.

قایمقامی شنگال دەڵێت، لە ژمارەی ئەو کاندیدە ئێزدییانە، تەنیا ٣٠ کەسیان لەسەر لیستە کوردییەکان خۆیان کاندید کردووە و ئەوانەی دیکە لە سەر لیستە جیاجیاکانی عێراقن. 

محما خەلیل ئەوەشی خستەڕوو، کە چوار کاندیدی ئێزدییەکان لەسەر لیستی حەشدی شەعبی خۆیان کاندید کردووە و چەند کەسێکیش لیستی سەربەخۆیان پێکهێناوە.

قایمقامی شنگال داوا لە کاندیدەکان دەکات، شەرەف و جینوسایدی ئێزدییەکانیان و ئەو پیلانانەی بەسەر شنگال هاتووە، لە بەرچاو بێت، بەتایبەت لیستە کوردستانییەکان.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com