ماکرۆن نەخشەڕێگایەک بۆ سوریا پێشنیار دەکات

0

نوچەنێت-ئاژانسەکان

سەرۆکی فەرەنسا دەڵێت، بۆ چارسەری قەیرانی سوریا، پێویستە لە گەڵ وڵاتانی ئێران، روسیا و تورکیا، گفتوگۆ بکرێت.

ئیمانۆئێل ماکرۆن، سەرۆکی فەرەنسا، لە چاوپێکەوتن لە گەڵ کەناڵی تەلەفزیۆنی بی.ئێف.ئێم، ئاشکرای کرد، کە لە گەڵ سەرۆکی ئەمریکا قسەی کردووە و بڕوای پێ هێناوە، کە دەبێ هێزەکانی ئەمریکا لە سوریا بمێننەوە.

ماکرۆن هێرشەکەی رۆژی شەممەی ئەمریکا، فەرەنسا و بەریتانیا بۆ سەر سوریا، بە هێرشێکی رەوا وەسف کردووە و جەختیشی کردەوە، کە سەرجەم ئامانجەکانیان لە سوریا پێکاوە.

سەرۆکی فەرەنسا راشیگەیاند، کە ئەوان لە دژی سوریا شەڕیان رانەگرتووە و بەڵگەی تەواویان لە بەردەستدایە، کە سەلمێنەری ئەو راستیەیە، کە رژێمی ئەسەد چەکی کیمیایی بەکار هێناوە.

سەرۆکی فەرەنسا باس لەوەش دەکات، کە تورکیا رای ئەرێنی لە سەر هێرشەکەی سەر سوریا بووە و ئەمەش کەلێنی خستۆتە نێوان مۆسکۆ و ئەنقەرە.

بە گوتەی ماکرۆن، روسیا لە دەست خستن و بەکارهێنانی چەکی کیمیایی لە لایەن  رژێمی بەشار ئەسەدەوە، رۆڵی هەبووە و راستەوخۆ ئەم پەیامەشی گەیاندۆتە ڤلادیمیر پوتینی سەرۆکی روسیا.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com