واشنتۆن پێشنیارێک دەخاتە بەردەم سوریا

0

نوچەنێت-الاخبار

رۆژنامەیەکی لوبنانی ئاشکرای دەکات، لە ماوەی رابردوودا واشنتۆن داوای لە دیمەشق کردووە بۆ جاری چووارەم بێتە سەر مێزی دانوستان، بەڵام دیمەشق ئەم پێشنیارەی رەتکردۆتەوە.

رۆژنامەی الاخبار، لە سەری چەند سەرچاوەیەکی ئاگادار بڵاوی کردۆتەوە، کە  گفتوگۆکانی ئەمریکا-سوریا، ساڵی رابردوو لە نێوان واشنتۆن و بەرپرسانی سوری ئەنجام دراوە و سەرجەم، سێ خولی ئەم گفتوگۆیانە ئەنجام دراوە.

سەرچاوەکان ئەوەش دەخەنەڕوو، کە مانگی رابردووش، واشنتۆن بە کەناڵی جۆراوجۆر داوای لە سوریا کردووە، کە بێتە سەر مێزی گفتوگۆ، بەڵام سوریا پێشنیارەکەی واشنتۆنی رەتکردۆتەوە و بە ئەمریکیەکانی گوتووە، تا ئەو کاتەی پێداچوونەوە بە سیاسەت و هەڵسەنگاندنەکانیان بەرامبەر بە دیمەشق نەکەن، نایەنە سەر مێزی گفتوگۆ.

ئەمە لە کاتێکدایە، کە وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا رایگەیاندووە، ئەگەر دەوڵەتی سوریا سەرجەم جبەخانە کیمیاییەکانی ئاشكرا نەکات، گفتوگۆکانی جنێف دەستپێدەکەنەوە.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com