لەژێر دروشمی “دەستكەوتی زیاتر بۆ كوردستان” بانگەشەی پارتی دەستپێدەکات

0

نوچەنێت

ئەمڕۆ لە هەولێر، بە ئامادەبوونی جێگری سەرۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان، مەراسیمێكی تایبەت بە دەستپێكردنی بانگەشەی هەڵبژاردن، ناساندنی كاندیدانی پارتی و ئاشكراكردنی پەیام وبەرنامەی پارتی، ساز بدرێت.

لیستی پارتی دیموكراتی كوردستان ژمارە ١٨٤، لەژێر درووشمی “دەستكەوتی زیاتر بۆ كوردستان”، دەست بە بانگەشەی هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق دەكات، كە بڕیارە لە مانگی داهاتوودا بەڕێوە بچێت.

بەگوێرەی زانیارییەکان، بڕیارە پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ دووشەممە ١٦-٤-٢٠١٨، رێوڕەسمێكی تایبەت بۆ دەستپێكردنی بانگەشەی پارتی دیموكراتی كوردستان بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق ئەنجام بدرێت و، تێیدا كاندیدانی پارتی دیموكراتی كوردستان دەناسێندرێن و، پەیام و بەرنامەی پارتییش ئاشكرا دەكرێت”.

لەو مەراسیمەدا، كە بە فەرمی پارتی بانگەشە دەست پێ دەكات، نێچیرڤان بارزانی، جێگری سەرۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان، ئامادە دەبێت.

هەروەها مەراسیمی دەستپێكردنی بانگەشەی پارتی بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی  عێراق، لە هۆڵی سەعد عەبدوڵڵا لە شاری هەولێر، کاتژمێر ٤ی ئێوارە بەڕێوە دەچێت.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com