فواد مەعسوم و شای سعودیە کۆبوونەوە

0

نوچەنێت-فرات نیوز

شای سعودیە و سەرۆککۆماری عێراق لە پەراوێزی کۆبوونەوەی لووتکەی کۆمکاری عەرەبی، کە لە سعودیە بەڕێوەچوو، کۆبوونەوە و لەم دیدارەدا مەلیک سەلمان، جەختی لە سەر ئامادەیی وڵاتەکەی بۆ هاوکاری لە گەڵ عێراق کردۆتەوە.

لە راگەیێندراوی نوسینگەی سەرۆککۆمای عێراق دا هاتووە “فوئاد مەعسوم، رۆژی رابردوو، لە گەڵ شای سعودیە کۆبۆتەوە و جەخت لە سەر بەرژەوەندی هاوبەشی عێراق و سعودیە کراوەتەوە”.

لە لایەکی دیکەوە، فواد مەعسوم جەختی لە سەر ویستی وڵاتەکەی بۆ پەرەپێدان بە پەیوەندییە مێژووییەکانی عێراق لە گەڵ سعودیە کردۆتەوە.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com