مایک پێنس: لە رووداوەکانی سوریا ئەم وڵاتە بەرپرسیارە

0

نوچەنێت-دەنگی ئەمریکا

مایک پێنس، جێگری سەرۆکی ئەمریکا، لە کۆبوونەوەی ئەمریکای لاتین لە پرۆ رایەگەیاند، ئەمریکا و هاوپەیمانانی هیچ کات بەکارهێنانی چەکی کیمیایی لە دژی پیاوان، ژنان و منداڵانی بێ تاوانی سوری قبووڵ ناکەن.

بە گوتەی جێگری سەرۆکی ئەمریکا، روسیا لە دوای دەرکەوتنی راستییەکان لەبارەی بەرپرسیارێتی رژێمی ئەسەد لەبەکارهێنانی چەکی کیمیایی، مۆسکۆ ئێستاش پشتگیری ئەم رژێمە دەکات. بەڵام بڵاوبوونەوەی وێنە دڵتەزێنەکانی منداڵانی قوربانی هێرشە کیمیاییەکەی سەر دوما و دیمەنەکانی پەیوەندیدار بەم رووداوە، تاوانباربوونی ئەسەد و رژێمەکە دەسەلمێنێت.

مایک پێنس ئەوەش دەخاتەڕوو، کە درۆ و پڕوپاگاندەکانی روسیا بەرامبەر بە راستییەکان هەرەس دەهێنی.

لە بەشێکی دیکەی گوتارەکەی، پێنس گوتی، سەرۆک ترەمپ، بە ئاشکرا رایگەیاندووە، ئامادەین ئەوەی پێویست بکات ئەنجامی بدەین.

سەبارەت بە رۆڵی ئێران لە سوریا، جێگری سەرۆکی ئەمریکا دەڵێت “حوکمی مێژوو لەبارەی ئێران و روسیا بەم شێوەیە، ئەوان لایەنی ناراستییان گرت و ئێرانیش بەشێكە لە رووداوەکانی سوریا و بەرپرسیارێتی لەسەر شانە”.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com