پارتی دادوگەشەپێدان داوایەک ئاراستەی لایەنە سیاسییەکان دەکات

0

نوچەنێت-ئیلنا

گوتەىیژی پارتی دەسەڵاتداری تورکیا دەڵێت، ئەم پارتە بەردەوام پشتوانی لە دیموکراسی کردووە و ئێستاش خوازیاری بەشداری سەرجەم لایەنە سیاسیەکانە لە هەڵبژاردنەکانی ٢٤ی جون.

ماهیر ئۆناڵ، گوتەبێژی پارتی دادوگەشەپێدان دوای کۆبوونەوەی لە لێدوانێکدا گوتی “سەرۆککۆماری تورکیا، لە گەڵ نوێنەرانی پەرلەمانی سەر بەم پارتە کۆبۆتەوە و نوێنەرانی ئەم پارتەی لە وردەکاری و چۆنیەتی هەڵبژاردنی پێشوەختە ئاگادار کردۆتەوە”.

گوتەبێژی پارتی دادوگەشەپێدان بە ئاماژەدان بەوەی، کە لە ماوەی ١٥ ساڵی رابردوودا، هەستیاری تایبەتیان بە نیسبەت ئەنجامدانی هەڵبژاردن لە کاتی دیاریکراودا هەبووە. گوتیشی “ئێمە وەک پارتی دەسەڵاتدار ناتوانین بەرامبەر بە دۆخی سیاسی وڵاتەکەمان کەمتەرخەم بین، هەر بۆیە ئەو پەڕی هەوڵی خۆمان دەدەین، کە وەڵامدەری ویستی خەڵکی خۆمان بین”.

ماهیر ئۆناڵ لە بەشێکی دیکەی لێدوانەکانی، پارتی  دادوگەشەپێدانی بە گرەنتیکاری دیموکراسی و ئازادی وەسف کرد.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com