واشنتۆن گومان دەخاتە سەر هەڵبژاردنەکانی تورکیا

0

نوچەنێت-ئاژانسەکان

وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا، لەبارەی بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنەکانی تورکیا هەڵوێستی وەرگرت و رایگەیاندووە، سەبارەت بە بانگەشەکانی تورکیا بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردنی ئازاد و شەفاف گومانی هەیە، لە کاتێکدایە باری نائاسایی لەم وڵاتە جێگیرە.

رۆژێک دوای ئەوەی، کە رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری تورکیا رایگەیاند، کە هەڵبژاردنەکانی پەرلەمانی و سەرۆکایەتی ئەم وڵاتە پێشوەختە ئەنجام دەدرێت. هیزەر نائۆرت، گوتەبێژی کۆشكی سپی لە لێدوانێکدا گومان دەخاتە سەر هەڵبژاردنەکانی تورکیا و دەڵێت “پێناچێ ئەنقەرە بتوانێ هەڵبژاردنێکی شەفاف و ئازاد بەڕێوە ببات”.

بە گوتەی نائۆرت، بەبوونی باری نائاسایی لەم وڵاتە، ئەنجامدانی هەڵبژاردنی تەوای ئازاد، شەفاف و پاک بە جۆرێک، کە لە گەڵ دەستوری تورکیا و بەڵێنە نێودەوڵەتیەکانی ئەم وڵاتە بێتەوە، دژوار دێتە بەرچاو.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com