هۆکاری نزیکبوونەوەی سعودیە لە ناتۆ

0

نوچەنێت-یۆرۆ نیوز

تەنها دوو رۆژ دوای دەربڕینی ئامادەیی سعودیە بۆ ناردنی هێزی سەربازی بۆ سوریا لە چوارچێوەی هاوپەیمانییەکی بەربڵاوی عەرەبی، شای ئەم وڵاتە لە گەڵ نوێنەرانی وڵاتانی ئەندام لە ناتۆ کۆبووەوە.

سەلمان بن عەبدولعەزیز، شای سعودیە، لە کٶشکی یەمامە لە گەڵ ماتین لوتفی،سەرۆکی لیژنەی فەرعی بەشداریەکانی ناتۆ و ژمارەیەک لە ئەندامانی باڵای ئەم رێکخراوە ئەمنی و سەربازیە کۆبووەوە.

لەم دیدارەدا. پەیوەندی پەرلەمانی سعودیە و ڵاتانی ئەندام لە ناتۆ و بوارەکانی هاوکاری دوو لایەنە تاوتوێ کران.

وەزیرانی ناوخۆ، دەرەوە و سەرۆکی ئەنجومەنی شورای سعودیە، بەشداری ئەم دیدارە بوون. ئەم دیدارە، لە کاتێکدا ئەنجام دەدرێ، کە پێشتر رۆژنامەی وۆڵ ستریت جۆرناڵ، ئاشكرای کردووە، کە سەرۆکی ئەمریکا پلانی جێگۆڕکێ کردنی بە هێزەکانی وڵاتەلەی لە سوریا هەیە و بۆ ئەم مەبەستە، سوپایەکی عەرەبی لە سوریا جێگیر دەکات.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com