سوپای پاسداران هەڕەشە دەکات

0

نوچەنێت-ئاژانسەکان

سوپای پاسداران لە راگەیێنداروێدا، بەبێ ئەوەی ئاماژە بە حەسەن روحانی، سەرۆککۆماری ئێران بدات، دەڵێت “هەندێ کەس نەویست یان بە ئەنقەست دەنگی خۆی دەخاتە پاڵ دوژمن و بیانووی پێویست بۆ هێرشە کردنە سەر سوپای پاسداران فەراهەم دەکات”.

رۆژێک دوای گوتارەیەکەی حەسەن روحانی، کە تایبەت بوو بە رۆژی  سوپا (ئەرتەش)، سوپای پاسداران لە راگەیێندراوێکدا هەڵوێستی خۆی راگەیاند.

ئاژانسی هەواڵی تەسنیمی سەر بە سوپای پاسداران، لە راپۆرتێکدا لەم بارەیەوە نووسیویەتی: ئەگەر سوپا نەبوایە، ئێستا وڵاتیش نەدەبوو، ئەمە گوتەی روحوڵڵا خومەینی، دامەزرێنەری کۆماری ئیسلامییە و بەڵگەیەکی گرنگی ستراتیژییە بۆ سوپای پاسداران.

حەسەن روحانی، لە گوتارەکەیدا بەبێ ئەوەی ناوێک لە سوپای پاسداران ببات، گوتی “ئەرتەشی ئێران هیچ کات تێکەڵ بە کایەی سیاسی نەبووە و لە هیچ یەک لە دۆسیەکانی گەندەڵی ناوی فەرماندەیەکی ئەم هێزە نەهاتووە”.

سوپای پاسداران هەروەها دەڵێت، لە ئێستادا سوپا سەرباری کۆمەڵێک دەستکەوتی ناوخۆیی، لە هاوکێشە ئەمنیەکانی رۆژئاوای ئاسیا، ئەکتەرێکی کاریگەر و شوێندانەرە.

سوپای پاسداران جەختیشی کردۆتەوە، شانازی بە دانانی ناوی لە لیستی رەش و گەمارۆوە نێودەوڵەتییەکان دەکات.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com