بالێۆزی بەریتانیا لە بارەی کەرکوکەوە لێدوانێک دەدات

0

نوچەنێت-مشرق

بالیۆزی بەریتانیا لە عێراق، داوا لە حکومەتی ئەم وڵاتە دەکات، لە دوای ئەنجامدانی هەڵبژاردنەکانی پەرلەمان، هەوڵی چارەسەرکردنی دۆخی کەرکوک بدەن و رێوشوێنی گونجاو گرنەبەر.

جۆن ویڵکس، باڵیۆزی بەریتانیا لە بەغدا، لەبارەی دۆخی کەرکوکەوە دەڵێت، دەوڵەتی مەرکەزی لە دوای هەڵبژاردنەکانی مانگی مەی، دەبێ رێوشوێنی گونجاو بۆ چارەسەرکردنی دۆخی ئەم شارە بگرێتەوە.

بە گوتەی باڵیۆزی بەریتانیا، کەرکوک بەشێکە لە گفتوگۆکانی دەوڵەتی ناوەندیی و حکومەتی هەرێمی کوردستان، کە بڕیارە لە دوای هەڵبژاردنەکان ئەنجام بدرێت.

ویکڵس جەختیشی کردەوە، کە دەبێ هەموو لایەنە سیاسییەکان پابەندی یاساکانی هەڵبژاردنی عێراق بن و ئەنجامەکانی قبووڵ بکەن.

ئەم دیپلۆماتکارەی بەریتانیا دەشڵێت “دەوڵەتی عێراق پێویستە کەشێکی گونجاو بۆ دەنگدەران لە ناوچە جێناکۆکەکانی نێوان بەغدا و هەولێر فەراهەم بکات.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com