گفتوگۆکانی ئاستانا دەستپێدەکاتەوە

0

نوچەنێت-ئەنادۆڵ

وەزیری دەرەوەی تورکیا، لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانی رایگەیاند، خولی داهاتووی گفتوگۆکانی ئاشتی سوریا، رۆژانی ١٤ و ١٥ی مەی لە ئاستانا بەڕێوەدەچێت.

مەولود چاوش ئۆغڵو، وەزیری دەرەوەی تورکیا، لە میانەی کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانی هاوبەش لە گەڵ عەبدولڕەحمان ئۆف، وەزیری دەرەوەی کازاخستان گوتی: خولی داهاتووی گفتوگۆکانی ئاستانا مانگی داهاتوو بەڕێوەدەچێت.

بە گوتەی چاوش ئۆغڵو، رەوتی کۆبوونەوەکانی ئاستانا لە پێکهێنانی ئاگربەست لە سوریا و گەڕاندنەوەی متمانە بۆ لایەنە سیاسییەکانی سوریا، رۆڵی گرنگی هەبووە.

وەزیری دەرەوەی تورکیا، وڵاتانی دیکە بە لاوازکردنی پرۆسەی گفتوگۆکان تۆمەتبار کرد، بەبێ ئەوەی ئاماژە بە وڵاتێکی دیاریکراو بدات. جەختیشی لە سەر گفتوگۆکانی ئاستانا و سوچی کردەوە  و گوتیشێ “ئەم گفتوگۆیانە کاریگەری ئەرێنییان بە سەر گفتوگۆکانی جنێف دەبێت”.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com