ترەمپ بانگهێشتی پوتین دەکات

0

نوچەنێت-راشاتودەی

وەزیری دەرەوەی روسیا ئاشکرای دەکات، سەرۆکی ئەمریکا بۆ سەردانی کۆشکی سپی، بانگهێشتی سەرۆکی روسیای کردووە.

سێرگی لاڤرۆڤ، وەزیری دەرەوەی روسیا، ئەمڕۆ هەینی ٢٠ی ئەپریل، لە لێدوانێکدا رایگەیاند: دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنی بە فەرمی بانگهێشتی ڤلادیمیر پوتینی کردووە، کە تاکوو لە کۆشکی سپی کۆببنەوە.

وەزیری دەرەوەی روسیا گوتیشی “ئەمریکا ئەو ناوچانەی سوریای بەزاندووە، کە لە لایەن مۆسکۆوە وەک هێڵی سوور-ی دیاریکراون، ئەمەش دوای ئەوە بوو، کە ئەمریکا هێرشی ئاسمانی کردە سەر ئەو ناوچانە”.

سەرۆکی دەزگای دیپلۆماسی روسیا، لەبارەی فرۆشتنی سیستەمی بەرگری موشەکی ئێس-٣٠٠ بە سوریا گوتی، دوای هێڕشەکەی ئەمریکا و هاوپەیمانانی بۆ سەر سوریا، دەستمان کراوەیە، تاکوو سیستەمی پێشکەوتووی دژەموشەکی ئێس٣٠٠ رادەستی دیمەشق بکەین.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com