ئەحمەدی نژاد بۆ خامنەیی: لافاو بەڕێوەیە

0

نوچەنێت-ئاژانسەکان

مەحمود ئەحمەدی نژاد، سەرۆککۆماری پێشووی ئێڕان لە هەڵوێستێکی نوێدا، رەخنەکانی لە رابەری کۆماری ئیسلامی ئێران دووبارە کردۆتەوە و دەڵێت، لە نامەیەکدا کە بۆ عەلی خامنەیی نووسیوە، کۆمەڵێک پێسنیاری خستۆتەڕوو و ئەمەش بە دوایین دەرفەت لە بەردەم کۆماری ئیسلامی دەزانێت.

سەرۆککۆماری پێشووی ئێران، لە  گفتوگۆ لە گەڵ بڵاوکراوەی “بهار جاودانە” جەخت دەکاتەوە، کە رابەری ئێران و بەرپرسانی دیکەی کۆماری ئیسلامی، لەبارەی کاروکردەوەکانیان بۆ خەڵکی روونکردنەوە بدەن و بڕوا بە خەڵک بهێنن.

ئەحمەدی نژاد لەبارەی پێشنیارەکانی بۆ رابەری ئێران دەڵێت “هەموویان شتی کردارین و بۆ جێبەجێکردن دەبن و رێگایەکی دیکە لە بەردەم نییە، ئەمانە دوایین دەرفەتەکانن”.

سەرۆککۆماری پێشووی ئێران، نەیارانی کۆنەپارێزی خۆی تۆمەتبار دەکات و دەڵێت، دەیانهەوێ رووی قسەکانی واپیشان بدەن، کە عەلی خامنەیی ئامانجە و بەم شێوەیە دەیانهەوێ سەرکوتی بکەن.

ئەحمەدی نژاد لە گوتارێکدا دەشڵێت “هۆشداری دەدەین لافاو بەڕێوەیە، نەیارەکانم دەڵێن، دەمت بگرە، لافاوێک لەئارادا نییە”.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com