شاندی نەتەوەیەکگرتووەکان گەیشتە دوما

0

نوچەنێت-سپۆتنیک

سەرچاوەیەکی ئەمنی باس لە گەیشتنی پشکێنەرانی نێودەوڵەتی چەکە کیمیاییەکان، بۆ ناوچەی ئامانجی هێرشە کیمیاییەکی رژێمی سوریا لە نزیک دیەمشق دەکات.

سەرچاوەیەکی ئەمنی لە سوریا بە ئاژانسی هەواڵی سپۆتنیکی روسی گوتووە، کە شاندی پشکێنەرانی رێکخراوی قەدەغەکردنی چەکی کیمیایی، بە سەرۆکایەتی سامی بارک، پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ شەممە ٢١ی ئەپریل، گەیشتنە دوما.

سەرچاوەکە دەشڵێت “تیمی پشکێنەرانی ئەمنی سەربە نەوەتەکگرتووەکان، رۆژی رابردوو گەیشتوونەتە دوما و لە رووی ئەمنیەوە ناوچەکەیان پشکنیوە.

ئەمە لە کاتێکدایە، پێشتر تیمێکی پشکنینی ئەمنی، چەند رۆژ بەر لە ئێستا گەیشتنە دوما، بەڵام دوای ئەوەی، کە کاروانەکەیان کرایە ئامجی هێرشی تاقمێکی نەناسراو، بە خێرایی شارەکەیان جێهێشت.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com