زەریف: چالاکیە ئەتۆمیەکان دەستپێدەکەینەوە

0

نوچەنێت-سی بی ئێس

وەزیری دەرەوەی ئێڕان، لە دیمانەیەکی تایبەتی لە گەڵ کەناڵی سی بی ئێس هۆشداری دەداتە وڵاتانی رۆژئاوایی و دەڵێت “جیهان ناتوانێ داوامان لێبکات یەک لایەنە پابەندی رێککەوتنێک بین، کە پێشێل کراوە”.

جەواد زەریف، سەرۆکی دەزگای دیپلۆماسی ئێڕان دەشڵێت: ئەگەر ئەمریکا لە رێککەوتنی ئەتۆمی بکشێتەوە و بیهەوێ سەر لە نوێ گەمارۆکان بە سەرماندا بسەپێنێ، وڵاتەکەی ئامادەی دەستپێکردنەوە چالاکیە ئەتۆمیەکانی خۆیەتی.

زەریف هەروەها گوتوویەتی، ئێڕان خۆی بۆ چەند سیناریۆ ئامادە کردووە، یەک لەو بژاردانە دەستپێکردنەوەی چالاکیە ئەتۆمیەکانیەتی.

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا، بڕیاری لە رۆژانی داهاتوودا بڕیاری کۆتایی خۆی لەبارەی ئەم رێککەوتنە بدات. سەرۆکی ئەمریکا هەڕەشەی کردووە، کە ئەگەر خاڵە لاوازەکانی ئەم رێککەوتنە چاکسازی تێدا نەکرێ، هەڵپەساردنی گەمارۆکانی سەر ئێران درێژ ناکاتەوە.

لە بەرامبەردا بەرپرسانی ئێرانی هۆشداری دەدەن و دەڵێن، ئەگەری ئەمریکا رێککەوتنەکە هەڵبوەشێنێتەوە، دەبێ لایەنەکان چاوەرێی هەڵوێستی جددی و دەرهاویشتە زیانبارەکانی ئەم بڕیارەی ترەمپ بکەن.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com