ترەمپ پێشوازی لە بڕیارەکەی سەرۆکی کۆریای باکور دەکات

0

نوچەنێت-ئاژانسەکان

وەک یەکەم کاردانەوە بەرامبەر بە بڕیاری سەرۆکی کۆریای باکور، بۆ راگرتنی سەرجەم چالاکی و تاقیکردنەوە موشەکی و ئەتۆمیەکانی ئەم وڵاتە، دۆناڵد ترەمپ، وێڕای پێشوازی لەم بڕیارە، دەڵێت “گۆڕینی هەڵوێستی پیۆنگ یانگ هەواڵێکی گەلێک دڵخۆشكەرە بۆ جیهان”.

سەرۆکی ئەمریکا، لە تویتێکدا نووسی: کۆریای باکور قبووڵی کرد، کە سەرجەم تاقیکردنەوە ئەتۆمیەکانی خۆی هەڵپەسێرێ و سایتێکی گەورەی ئەتۆمی دابخات”.

ئەمڕۆ ئاژانسەکانی هەواڵ رایانگەیاند، کە کیم جۆن ئۆن، سەرۆکی کۆریای باکور، بڕیاری راگرتنی سەرجەم چالاکی و تاقیکردنەوە موشەکیەکانی وڵاتەکەی داوە.

ئەم بڕیارەی سەرۆکی کۆریای باکور لە کاتێکدایە، کە بڕیارە لە داهاتوویەکی نزیکدا لە گەڵ سەرۆکی کۆریای باشور و دواتر دۆناڵد ترەمپ کۆبێتەوە.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com