دوایین زانیاری لەسەر چارەنووسی پێشمەرگە دیلەکان

0

نوچەنێت: تایبەت

ئەندامێکی لیژنەی پێشمەرگە لە پەرلەمانی کوردستان رایدەگەیەنێت، بەدواداچوونی تەواومان کردووە، بۆ دیاریکردنی چارەنووسی پێشمەرگە دیلەکانی دەستی داعش، بەڵام هیج هەواڵێکی دڵخۆشکەر نییە.

دوای راگەیاندنی، نەمان و کۆتایی هاتنی رێکخراوی تیرۆرستی داعش لە عێراق، کەسوکاری پێشمەرگە دیلەکانی دەستی داعش، کە لە دوای سالی ٢٠١٤ و لە شەڕەكانی دژ بە داعش، بێسەروشوێن بوون، هێشا چاوەڕێی دیاریکردنی چارەنووسی رۆڵەکانیان، بەڵام هیچ هەواڵێکی دڵخۆشکەر نییە لەبارەی چارەنووسیان. 

لە لێدوانێکی تایبەت بە نوچەنێت، قادر ره‌زگه‌یى، ئەندامی لیژنەی کاروباری پێشمەرگە لە پەرلەمانی کوردستان، لەبارەی دوایین زانیاری لەسەر پێشمەرگە دیلەکانی دەستی داعش، رایگەیاند “ئێمە بەدواداچونی تەواو مانکردووە لە سەر دیاریکردنی چارەنووسی پێشمەرگە دیلەکانی دەستی داعش، بەڵام هیج زانیارییەکمان نییە لەوەی، کە چەندیان لەژیاندا ماوە و دوای تێکشکاندنی داعش بۆ کوێ گواستراونەتەوە”.

ره‌زگه‌یى دەشڵێت “لە دوای بڵاوبوونەوەی ئەو هەواڵەی، کە گوایە پێشمەرگە دیلەکانی دەستی داعش، لە گرتوخانەکانی عێراق بینراون، داوامان لە وەزارەتی پێشمەرگە و حکومەتی هەرێم کرد، لیژنەیەکی باڵا بۆ ئەو مەبەستە پێکبهێنێت، یان لانی کەم لیژنەیەکی وەزارەتی پێشمەرگە رەوانەی بەغدا بکات”.

ئەو ئەندامەی لیژنەی کاروباری پێشمەرگە لە پەرلەمان ئاماژە بەوە دەکات، هەرچەندە پەرلەمانتارێکی عێراق لێدوانێکی لەسەر پێشمەرگە دیلەکانی دەستی داعش دابوو، بەڵام ئێمە وەکو خۆمان هیچ هەواڵێکمان لەسەر چارەنووسیان نییە.

سەبارەت بە ژمارەی پێشمەرگە دیلەکان، قادر ره‌زگه‌یى گوتی “ژمارەیان ٦٢بۆ ٦٤ دیل بوونە، بەڵام کۆی ئەو ژمارەیە هەموویان دیل نین، لەناو ئەو ژمارەیەدا، هەندێکیان گرتەی ڤیدۆیی بڵاو کراوەتەوە، کە بەداخەوە شەهیدکراون و هەندێکیشیان، لەمیدانی جەنگدا بەجێماون و شەهیدبوون و تەرمەکانیان دەست کەسوکاریان نەکەوتووەتەوە، لەو ژمارەیەش زۆرترین ژمارەیان دیلە لای داعش و تائێستا چارەنووسیان نادیارە”.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com