ئێران، بانە کۆنتڕۆڵ دەکات؟

0

نوچەنێت: ئاژانسەکان

ماوەی زیاتر لە دوو مانگە ئێران سنووری کۆڵبەری شارە سنوورییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستانی داخستووە و بەم بۆنەوە بە سەدان هەزار هاوڵاتی و کاسبکار و کۆڵبەر لەو شارانە بێکار بوون و ئەمەش بووەتە هۆی ناڕەزایی و مانگرتنی بەشێک لە شارە سنوورییەکانی ڕۆژهەڵات و بەتایبەت شاری بانە، کە ماوەی ٢١ ڕۆژە لەم مانگرتنە بەردەوامن و ڕایانگەیاندووە، کە هەتا وەڵامی داخوازییەکان نەدرێتەوە و سنوورەکان نەکرێنەوە و ژیان و گوزەرانی خەڵک باش نەبێت، لەو مانگرتنە بەردەوام دەبن.

 

گرنگترین خاڵە سنوورییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان

ئەوەش دوای ئەوە دێت کە کاسبکاران و دووکانداران پێش ٢١ ڕۆژ بەمەبەستی دەربڕینی ناڕەزایی لەدژی داخستنی سنوورە کۆڵبەرییەکان و بەرزبوونەوەی نرخی باج و گومرک دووکان و بازاڕیان داخست، مانگرتنە هەموو شارە سنوورییەکانی بانە، جوانڕۆ، مەریوان، سەقز، سەردەشت و پیرانشار گرتەوە و ئێستاش بە چڕی لە شاری بانەدا بەردەوامی هەیە.

لە ڕووی ئابورییەوە، شاری بانە یەکێکە لە گرنگترین خاڵە سنوورییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان و ئێران بۆ بازرگانی و گواستنەوەی بار، لە ڕووی جوگرافیشەوە، لە شاری بانەدا هیچ دەروازەیەکی فەرمی بۆ هاتووچۆ بۆ ئەو دیوی سنوورەکان دابین نەکراوە، ئەوەش وایکردووە، کە داخستنی سنوورە کۆڵبەرییەکان خەڵکی ئەو شارە زیاتر لە شارەکانی دیکە تەنگەتاو بکات.

 پاش سێ حەفتە لە مانگرتن و داخرانی دووکان و بازاری شاری بانە، کاسبکار و کۆڵبەر و دووکاندارانی ئەو شارە لە ٢١مین ڕۆژی مانگرتنی خۆیان بەردەوامن و حکومەتیش ڕێوشوێنی توندی ئەمنیی گرتووەتە بەر.

زیاتر لە ١٠ کەسیان دەستگیر کراوە

بەپێی ڕاپۆرتەکان، ئەمڕۆ شەممە ٥-٥-٢٠١٨ کاسبکاران و دووکاندارانی شاری بانە پاش سێ هەفتە درێژەیان بە مانگرتن و داخستنی دووکان و بازار داوە و وێڕای گرتنەبەری ڕێوشوێنی توندی ئەمنی هێڵی ئەنتەرنێت لەو شارە پچڕاوە و خەڵکی مانگرتوو و ناڕازی لەگەڵ هێزە ئەمنییەکان بەشەڕ هاتوون و ئۆتۆمبێلێکی هێزی ئەمنییەکانیش شکێندراوە.

 دوێنێ هەینی لە ئەنجامی هێرشی هێزە ئەمنییەکان بۆ سەر کۆبوونەوەی خەڵک لە بانە زیاتر لە ١٠ کەسیان دەستگیر کردووە و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزراون.


پشتیوانی لە مانگرتن و شارە سنوورییەکان دەکەین


ناوەندی هاوکاریی حیزبەکانی کوردستانی ئێران کە بارەگای سەرەکییان لە باشووری کوردستان لە راگەیەندراوێکی هاوبەشدا رایانگەیاند، ئاشکرایە، کە ژیانی ژمارەیەکی زۆرلە دانیشتوانی زەحمەتکێشی شار و ناوچە سنوورییەکان لە ڕێگای کۆڵبەرییەوە دابین دەبێ. ڕێژیمی کۆماری ئیسلامی ئێران لە ژێر ناوی بەربەرەکانی لە گەڵ هاتنی کەلوپەلی قاچاغ‌دا، سال بە ساڵ توند و تیژی و تاوان و سەختگیریی دژی کۆڵبەران  زیاتر کردوە. راستییەک، کە ئەوەندەی دیکە تووڕەیی و بێزاریی خەڵکی ئەو ناوچانەی لێ کەوتووەتەوە ئەوەیە کە کاربەدەستان، هیچ  پڕۆژە و بەرنامەیەکی ئابوورییان  بۆ ژیان و بەڕێچوونی ئەو خەڵکە نیە کە کۆڵبەری و هێنان و فرۆشتنی کەلوپەل لە سنوورەکانیان لێ قەدەغە کردوون.

ناوەندی هاوکاریی حیزبەکانی کوردستانی ئێران، دەشڵێت “مانگرتن و نارەزایەتیدەربڕێنی خەڵکی شارە سنوورییەکان، بە حەرەکەتێکی مەدەنی هەڵگری داوا و داخوازی ڕەوا و ئینسانی دەزانێ و بە تەواوی پشتیوانی لێ دەکا. نیشاندانی سوفرەی بەتاڵ و دەنگهەڵبڕین دژی ئەو هەمووە تاوان و قەدەغە و قۆڕغە، کە ڕێژیمی دەسەڵاتداری ئێران بۆ پەکخستنی سەرچاوەی ژیانی زەحمەتکێشترین بەشەکانی خەڵک بەڕێوەیان دەبا، سەرەتاییترین مافی ئەو خەڵکەیە”.

 

ناوەندی هاوکاریی حیزبەکانی کوردستانی ئێران پێکهاتوو لە:

  • حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران
  • حیزبی دیموکراتی کوردستان
  • کۆمەڵەی شۆڕشگێری زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێران
  • سازمانی خەباتی کوردستانی ئێران
  • کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستان

بە سەدان هەزار کەس بێکار بوون

ماوەی زیاتر لە دوو مانگە ئێران سنووری کۆڵبەری شارە سنوورییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستانی داخستووە و بەم بۆنەوە بە سەدان هەزار هاوڵاتی و کاسبکار و کۆڵبەر لەو شارانە بێکار بوون و ئەمەش بووەتە هۆی ناڕەزایی و مانگرتنی بەبشێک لە شارە سنوورییەکانی ڕۆژهەڵات و بەتایبەت شاری بانە کە ماوەی ٢١ ڕۆژە لەم مانگرتنە بەردەوامن و ڕایان گەیاندووە کە هەتا وەڵامی داخوازییەکان نەدرێتەوە و سنوورەکان نەکرێنەوە و ژیان و گوزەرانی خەڵک باش نەبێت، لەو مانگرتنە بەردەوام دەبن.

 

ئەنجام 

بە لەبەرچاوگرتنی دۆخی  ژیان و گوزەرانی و بێکاری خەڵک لە ئێران و بە تایبەت لە کوردستان و ناوچە سنووریەکان، رۆژ لە دوای رۆژ تەنگی بە خەڵک هەڵچنیەوە و وەک شارەزایان دەڵێن بۆ هۆکاری سەرەکی بێکاری و برسییەکی لە ئێران بۆ سەرکێشیەکانی حکومەتی ئێران بە بەشداری راستەوخۆی سوپای پاسدارانی ئەو وڵاتە لە وڵاتانی دیەک بە تایبەت عێراق، یەمەن، سوریا و لوبنان، تێچوویەکی زۆری بۆ ئێران هەیە، سەرەڕای گەمارۆوە ئابووریەکانی رۆژئاوا لەسەری.

 سەرەڕای بڵاوەپێکردن و بەکارهێنانی هێزە ئەمنییەکان، بۆ کۆنتڕۆڵکردنی دۆخەکە، بەڵام زیاتر پەرەی سەندووە. دەمێنێتەوە بڵێین ئەگەر ترامپ لە رێککەوتنی ئەتۆمیش بکشێتەوە باری ئابووری ئێران قورستر بێت لەو وڵاتە چی روودەدات؟

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com